پێكهاتەیەك كە رەنگی قژت جێگیر دەكات

12:00 - 09/05/2022

2708جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەردەوام رەنگی قژت دەگۆڕیت و بۆیە بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی رەنگەکەی جێگیر بێت و بگەشێتەوە، دەتوانیت ئاوێتەیەک لە زەردەچەوە و چەند پێکهاتەیەکی دیکە دروست بکەیت، پاشان بیدەیت لە قژت.

پێداویستیەکان:
10 کەوچک زەردەچەوە
چارەکە کوپێک هەنگوین
نیو کوپ ئاو
پێنج کەوچک زەیتی گوڵ

زەردەچەوە و ئاوەکە لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە، تا هەویرێکی باش پێکدەهێنیت، چینێکی کەم بدە لە قژت، پاشان هەنگوین و زەیتەکەی تێکەڵ بکە و دوبارە چینێکی دیکە بدە لە سەرجەم بەشەکانی قژت، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، دواتر بە شامپۆ و نەرمكەرەوە قژت بشۆ، هەفتانە یەکجار دوبارەی بکەرەوە.