دروستكردنی سموسی خورما و مۆز

03:01 - 08/05/2022

2916جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستییەكان:
20 گرام خورمای وشككراو
250 ملیگرام شیر (یەك كوپ)
20 گرام بادەم (یەك كەوچك)
یەك مۆز
1 كوپ سەهۆڵ

دروستكردنی:
- سەرەتا لە قاپێكدا خورماكە بكەرە ناو یەك كەوچك ئاوی گەرم، رێگە بدە خورماكە نەرمبێتەوە.
- پاشان خورماكە جیابكەرەوە لە ئاوەكە، لەگەڵ تەواوی پێكهاتەكانی دیكە بیكەرە ناو خەڵاتەی كارەبایی، بە باشی تێكەڵی بكە.
- بیكەرە ناو پەرداخەوە و چێژی لێببینە.