ئەم رەفتارانە بكە بە خو و خەمی بەرزی كۆلیستڕۆڵت نەبێت

11:57 - 08/05/2022

6270جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەرزی ریژەی چەوری لە جەستەدا هەڕەشەیە بۆ سەر تەندروستی، ئەگەر كۆنتڕۆڵ نەكرێت مەترسی چەندین نەخۆشی درێژخایەن و جەڵتە زیاد دەكات.

بە مەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی جەستە، لەگەڵ ئەوەی پێویستە چەوری كەمبكەیتەوە، هاوكات پێویستە ئەم رەفتارانە بكەیت بە خو كە ماڵپەڕی WebMD  بڵاویكردوەتەوە.

1. واز لە جگەرەكێشان بهێنە، چونكە پەستانی خوین بەرز دەكاتەوە و مەترسی نەخۆشی دڵ زیاد دەكات.

2. دوربكەوەرەوە لە خواردنەوەی ماددە كحولییەكان، هەڕەشەی مەترسیدارە بۆ جەستە.

3. بایەخ بە خواردنی میوە مزرەكان بدە، وەكو لیمۆ، پرتەقاڵ، بلۆبێری و شلیك، یارمەتی هاوسەنگكردنەوەی كۆلیسترۆڵ دەدەن.

4. لەبری خواردنی گۆشتی سور، گرنگی بدە لە ماسی، وەكو سەلەمون و ساردین، چەوری سودبەخشیان تێدایە.

5. خۆت لە فشاری دەرونی بەدوربگرە، لە كاتە زیادەكانت پشو بدە و كتێب بخوێنەرەوە، یان لەگەڵ هاوڕێكانت بڕۆرە دەرەوە، ئەمانەش تەندروستی دەرونت بە باشی دەهێڵنەوە.