ئەو زەیتانەی نهێنی بە گەنجی مانەوەی پێستن

12:13 - 07/05/2022

9004جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

چواردەوری چاو یان لێوەکانت زوتر لە بەشەکانی دیکە نیشانەکانی تەمەنیان پێوەدیارە، بێگومان ئەگەر زو خزمەت بە پێست بکەیت و رۆژانە پێکهاتەی بەسودی لێبدەیت، ئەوا دەتوانیت پێست بە جوانی بمێنێتەوە و درەنگ چرولۆچ ببێت.

1. زەیتی زەیتون
بڕێکی زۆر پێکهاتەی خۆراکی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژە ئۆکسانی کالبۆڤینول و ترشی فۆلیک، کە رێگا لە چرچبونی پێست دەگرن، گرنگە پێش نوستن بیدەیت لە پێست و مەساجی پێبکەیت بۆ ماوەی 10 خولەک.

2. زەیتی ئەڤۆكادۆ
کە هۆکارێکە بۆ پاراستنی پێست دژی زیانەکانی تیشکی خۆر، هاوکات ماددەی کۆلاجینی پێست دەپارێزێت، کە پێویستە بۆ پاراستنی پێست لە چرچبون، هەفتەی دوجار بیدە لە پێست.

3. زەیتی هەنار
دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژە ئۆکسان و خانەکان نوێ دەکاتەوە و رێگا لە زو چرچربون دەگرێت.

4. زەیتی بادام
خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە و پێویستە رۆژانە بەکاربهێنرێت، چونکە نەرمی دەکات و یارمەتی کونیلەکان دەدات باشتر هەوا هەڵمژن و درەنگ چرچ ببێت.