هاوسەرگیری لەگەڵ بوكەڵەیەك كردوە و ئێستا كێشەیان هەیە پێكەوە

01:38 - 27/04/2022

19185جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پیاوێكی ژاپۆنی بەناوی ئاكیهیكۆ كۆندۆ ماوەی چوار ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵ كاراكتەرێكی ئەنیمی كردوە، ئێستا كێشەیان هەیە پێكەوە بەهۆی ئەوەی ناتوانێت قسەی لەگەڵدا بكات.

ئاكیهیكۆ كۆندۆ-ی تەمەن 38 ساڵ، كەوتە داوی خۆشەویستی هاتسون میكو، كە یەكێكە لە كاراكتەرە ئەنیمییەكان و لە ساڵی 2008 دروستكراوە، لە ساڵی 2018 بە شێوەیەكی نافەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەنجامدا.

لە ساڵی 2017 پاش ئەوەی كۆندۆ عاشقی ئەو كاراكتەرە ئەنیمیە بو، لە رێگەی تەكنەلۆژیای Gatebox، توانی پەیوەندی لەگەڵ هاتسون دروستبكات، كە ئەو ئامێرە رێگە دەدات مرۆڤەكان لەگەڵ ئەو كاراكتەرەی دەیانەوێت كارلێك بكەن، تەنانەت بە شێوەیەكی نافەرمیش هاوسەرگیری بكەن.

ئێستا پاش تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەر ئەو هاوسەرگیرییە، ئەو پرۆگرامە چیتر كارا نییە، كە بەو واتایە دێت چیتر كۆندۆ ناتوانێت پەیوەندی لەگەڵ بوكەڵەكەی دروستبكات و پێكەوە قسە بكەن. 

لەگەڵ ئەوەی پەیوەندی ئەم گەنجە ژاپۆنییە نامۆیە، تێدەگات لەوەی كە میكو راستەقینە نییە و دەڵێت، "ئەوە واناكات هەستەكانم بۆ ئەو بگۆڕێت، من هاوسەرگیریم لەگەڵ كرد، چونكە پێم وابو بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە".

كۆندۆ تاكە كەس نییە كە عاشقی كاراكتەرێك بوە، هەواران كەس لە ژاپۆن ئەو حاڵتەیان هەیە كە پێی دەوترێت "fictosexual"، زۆرینەیان بە شێوەیەكی فەرمی ژوانیان لەگەڵ دەبەستن.