چەند پێكهاتەیەك بۆ خاوێنكردنەوە و بریسكەداركردنی دەرگای تەختە

02:35 - 26/04/2022

2491جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كێشەی دەرگای تەختە ئەوەیە كە پاش ماوەیەك رەونەق و بریسكەداریی نامێنێت و پێویستی بە نوێكردنەوە هەیە، كە دەتوانیت سود لە پێكهاتەی سروشتی ببینیت.

سەرەتا پێویستە دەرگاكە لە تۆز و خۆڵ خاوێن بكەیتەوە، دەتوانیت بە پارچەیەك قوماشی نەرم بە كەمێك ئاو تەڕ بكەیت و دەرگاكەی پێ خاوێن بكەیتەوە، پاشان بە یەكێك لەم پێكهاتاتە دەرگاكەت نوێ بكەرەوە.

1. دەتوانیت سود لە سركەی سێو ببینیت، یەك كوپ سەركەی سێو لەگەڵ یەك لیتر ئاو تێكەڵ بكە، پاشان بە پارچەیەك قوماش تەختەكەی پێ خاوێن بكەرەوە.

2. پەتاتە سودی هەیە، دەتوانیت پەتاتەكە بكەیت بە دو پارچەوە و بیهێنیت بە دەرگاكەدا، پاشان بە پەڕۆیەكی خاوێن دەرگاكە بسڕەوە.

3. یەكێكی دیكە لە رێگەكان بەكارهێنانی قاوەیە، نیو كوپ قاوە لەگەڵ نیو كوپ ئاو تێكەڵ بكە، پاشان دەرگاكەی پێ خاوێن بكەرەوە، دواتر بیسڕەوە.