هۆكارەكانی بۆنی ناخۆشی قژ

01:25 - 26/04/2022

7417جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بۆنی ناخۆشی قژ یەكێكە لە گرفتەكانی قژ، بە هۆكاری جیاواز دروستدەبێت و پێویستی بە چارەسەر هەیە.

ئەو هۆكارانە وادەكەن بۆنی قژ ناخۆش بێت.

1. ناخوێنی پێستی سەر و درەنگ شتنی، یان زیادەڕەوی لە شتی سەر.

2. ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەكانی جەستە، كە وادەكات پێستی سەر زەیتێكی زیاتر بەرهەمبێنێت.

3. هەوكردنی پێستی سەر لە ئەنجامی كۆبونەوەی بەكتریا.

4. زۆر عارەقكردنەوە.

5. بەكارهێنانی بەرهەمێك بۆ قژ كە لەگەڵ جۆری قژت یەكنەگرێتەوە یان باش نەبێت.

6. نا تەندروستی سیستمی خۆراك.

7. لەسەركردنی كڵاو یان لەچك بۆ ماوەیەكی زۆر.