ئەتەكیەتی مامەڵەكردن لە شوێنی كاركردن

02:03 - 25/04/2022

4591جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

گومان لەوەدا نییە كەسانێكی زۆر هەوڵدەدەن پەیوەندییەكی باش دروستبكەن لەگەڵ هاوپیشەكانیان، بۆئەوەی ئەم پەیوەندییە دروستبكەت گرنگە كە یاساكانی ئەتەكیەت پەیڕەو بكەیت و خۆشەویست بیت لە نێوانیان.

1. رێزی تایبەتمەندی كەسانی دیكە بگرە، كاتێك لە یەك ژور پێكەوەن، بەهیچ شێوەیەك دەستكاری مۆبایل، كۆمپیوتەر یان كەلوپەلە تایبەتەكانیان مەكە.

2. كێشە تایبەتییەكانی ژیانی خۆت لە كارەكەت جیابكەرەوە، كاتێك بەهۆی كێشەیەكی خۆتەوە توڕە و نیگەرانیت، توڕەییت لەواندا بەتاڵ مەكەرەوە.

3. كاتێك گوێ لە گۆرانی یان هەر شتێك دەگریت كە پەیوەندی بە كارەوە نییە، بیستۆك بەكاربهێنە، یان داوای رەزامەنی بكەیت لە كەسانی چواردەورت.

4. بە دەنگی بەرز وەڵامی تەلەفون مەدەرەوە، ئەگەر پەیوەندییەكەت لە 30 چركە زیاتر دەخایەنێت بڕۆ دەرەوەی ئەو شوێنە.

5. دوربكەوەرەوە لە جگەرە كێشان یان ئەو خواردنانەی بۆنی تیژیان هەیە لە ژورەوە.

6. لە كاتی هەڵكردنی سادكەرەوە، یان كردنەوەی پەنجەرەوە و دەرگا داوای رەزامەندی لە چواردەورەكەت بكە.

7. بەهیچ شێوەیەك كەلوپەلی كەسانی دیكە دەستكاری مەكە، ئەگەر پێویستت بو، پێشتر روخسەت بخوازە.

8. لەگەڵ هاوپیشەیەكت دەربارەی بابەتی دیكە گفتوگۆ مەكە ئەگەر كەسانی دیكە لە ژورەكە هەبون.