چەند هەڵەیەكی هاوینان جوانی پێستت لەناودەبات

02:29 - 24/04/2022

9036جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین خانمان روبەڕوی چەندین گرفتی پێست دەبنەوە، هەندێك لە كێشەكانیش بەهۆی چەند هەڵەیەكەوەیە كە رۆژانە دەیكەن و زیان بە جوانییەكەیان دەگەیەنێت.

1. بەكارهێنانی دژە خۆر بە شێوەیەكی هەڵە، كە پێویستە پێش بەكارهێنانی ماكیاژ بدرێت لە پێست و هەر دو كاتژمێر جارێك نوێ بكرێتەوە.

2. سكرەبكردنی پێست لە بەیانیان كە ئەمەش هەڵەیە، چونكە وادەكات پێستە مردوەكان لابچێت كە پارێزەری پێستن، باشترە لە شەوان سكرەب بۆ پێست بكرێت.

3. بەكارهێنانی هەمان پاككەرەوە كە لە زستان بەكاریدەهێنیت، وادەكات پێستەكەت باش خاوێن نەبێتەوە، پێویستە لە وەرزی هاوین پاككەرەوەكەت بگۆڕیت و جۆرێك بەكاربهێنیت كە بە قوڵی پێست خاوێن بكاتەوە.