بوكێك لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی زنجیری "سەگ" دەكاتە ملی زاوا

12:21 - 24/04/2022

10977جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بوكێك لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی زاوا دەبەستێتەوە، ڤیدیۆكەی لە تۆڕی كۆمەلایەتی تیكتۆك بڵاوبوەوە و رەخنەیەكی زۆری لێگیرا.

ترا ئەلێكساندەر و ژنەكەی، لە ویلایەت تێنەسی لە ئەمریكا دادەنیشن، لە سەرەتای ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیریان بە ئامادەبونی هاوڕێ و خێزانەكانیان ئەنجامدا، ئەوەی بوە جێی سەرسوڕمان، زاوا زنجیرێكی سەگی كرابویە مل و لەگەڵ بوك هاتنە ناو هۆڵی ئاهەنگەكەوە.

ئەم ڤیدیۆیە بە خێرایی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك بڵاوكرایەوە و رەخنەیەكی زۆری لێگیرا، بەتایبەتی ئەو كاتەی كە ئەلێكساندرا دەكەوێتە سەر زەوی و "لاسایی رەفتارەكانی سەگێكی نێر" دەكاتەوە.

لەوبارەیەوە ئەلێكساندرا رونكردنەوەی بڵاوكردەوە و وتی، "ئەو كارەمان تەنها وەكو گاڵتەیەك كردوە، ئەو زنجیرەیە بەو واتایە كردومەتە ملم كە ژنەكەم لە كۆتاییدا دوای شەش ساڵ پەیوەندی، توانی من بەدەستبهێنێت".

لەگەڵ ئەوەی لە ڤیدیۆكە وادەردەكەوێت كە هەموان چێژ لەو كاتە ببینن، بینەرێكی ڤیدیۆكە دەڵێت، "من ئەمەم بەدڵ نییە و هیچ شتێكی جێی پێكەنین نییە"، كەسێكی دیكەش نوسیویەتی، "لە پێش چاوی منداڵەكان؟".