چەند هەڵەیەكی جلپۆشین كە پیاوان لە هاویناندا دەیكەن

01:00 - 21/04/2022

8545جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

گرنگیدان بە ستایلی جلوبەرگ تەنها بۆ خانمان نییە، پێویستە پیاوانیش گرنگی بە شێوازی جلپۆشین و ستایلی جلەكانیان بدەن و رێكپۆش دەربكەون، چونكە كاریگەری لەسەر دەركەوتنت هەیە لە پێش چاوی كەسانی دیكە.

پێویستە لە هاویناندا لەم چەند هەڵەیە دوربكەویتەوە.

1. لەپێكردنی پانتۆڵی زۆر درێژ و هەڵنەبژاردنی قەبارەی گونجاو.


2. لەبەركردنی قاتی فەرمی لەگەڵ كراسی نافەرمی، بەو واتایەی چاكەت و پانتۆڵەكەت زۆر فەرمیی بێت بەڵام لەگەڵ كراسێك بیكەیت كە نافەرمی و كاژوەڵ بێت.


3. نەگونجاندنی پێڵاو و قایشی پانتۆڵ پێكەوە.


4. ناخاوێنی پێڵاو و گرنگینەدان بە پاككردنەوەی.


5. لەبەركردنی تیشێرت و كراسی ئوتونەكراو و چرچ.


6. زیادەڕەوی لە لەبەركردنی جلوبەرگی براند، كە وەكو هێمایەكی براندەكە دەرتبخات نەك وەكو كەسێكی رێكپۆش.


7. هەڵگرتنی كیفی زۆر گەورە لەناو گیرفانی پانتۆڵ، كە ئەمەش ستایلەكەت تێكدەدات و باشترە لەم حاڵەتە جانتات پێبێت.