بەكارهێنانی ئێكسیسوارات بەم شێوەیە پیرتر دەرتدەخات

02:06 - 20/04/2022

8990جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەكارهێنانی ئێكسیسوارات بەشێكە لە ستایلی رۆژانە و زۆرنەی خەڵكی بەكاریدەهێنن، بەڵام شێوازی خۆی هەیە، بەكارهێنانی بە شێوەیەكی هەڵە زۆركات لەبری ئەوەی جوانترت بكات، جوانییەكەت تێكدەدات، باشترە لەم هەڵانە دوربكەویتەوە بۆئەوەی بەتەمەنتر دەرنەكەویت.

1. بەكارهێنانی ئێكسیسوارات كە لە یەك جۆری ماددە نەبن، بۆ نمونە زیو و ئاڵتون پێكەوە.

2. بەكارهێنانی ئێكسیسواراتی كلاسیك لەگەڵ جلی مۆدێرن.

3. زیادەڕەویكردن لە دیزاینی نینۆكەكانت و هەڵبژاردنی دیزانی زۆر قەرەباڵغ.

4. رانەگرتنی هاوسەنگی لە بەكارهێنانی ئێكسیسوارات، كە ژمارەیەكی زۆر بەكاربهێنیت.

5. بەكارهێنانی چاویلكەیەك كە لەگەڵ سەردەمدا نەگونجێت و مۆدێلی بەسەر چوبێت.

6. هەڵگرتنی جانتای خانمانی زۆر بەتەمەن كەلەگەڵ تەمەنی تۆدا یەكنەگرێتەوە.