پێش ئەوەی قژت رەنگ بكەیت ئەم زانیاریانە بزانە

03:03 - 19/04/2022

9001جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەندێك لە خانمان حەز دەكەن رەنگی قژیان بگۆڕن و بۆ ئەو مەبەستەش رەنگی دەكەن، بۆ ئەوەی لە یەكەم ئەزمونی رەنگكردنی قژیان هیچ زیانێك بە قژیان نەگات، دەتوانن ئەم كارانە بكەن.

1. ئەو رەنگەی هەڵیدەبژێرت، سەرەتا پێویستە تاقیبكەیتەوە لەسەر بەشێكی بچوكی قژت، چونكە دەكرێت هەستیاریت پێی هەبێت، راستەوخۆ لە هەمو قژتی مەدە.

2.  رەنگی قژ دەبێت لەگەڵ رەنگی پێست بگونجێت، ئەو رەنگەی بۆ هاوڕێیەكت جوانە و گونجاوە، مەرج نییە بۆ تۆش بە هەمان شێوە بێت.

3. پێویستە پێش بەكارهێنانی رەنگی قژ، بە باشی قژت شێدار بكەیتەوە، بەم شێوەیە قژت باشتر رەنگ دەگرێت.

4. ئەگەر زانیاریت دەربارەی نییە خۆت لە ماڵەوە قژت رەنگ مەكە، باشترە كەسێكی شارەزا و پرۆفیشناڵ ئەو كارە بكات.

5. ئەگەر پێشتر خەنەت بەكارهێناوە بۆ قژت، پێویستە 10 بۆ 11 مانگ چاوەڕێ بكەیت، پاشان رەنگی دیكە بۆ قژت بەكاربهێنیت.