دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان هیچ ماڵێكی نییە تێیدا بژی

11:17 - 19/04/2022

7193جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئیلۆن مەسك، یەكەمین دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، كە سەروەتەكەی بە 250 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئاشكرایكرد كە تا ئێستا هیچ ماڵێكی نییە تێیدا بژی و لای هاوڕێكانی دەمێنێتەوە.

ئیلۆن مەسك، دامەزرێنەری ئێسلا و سپەیس X، لە چاوپێكەوتنێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، "من لە ئێستادا خانوم نییە تێیدا بژیم هەندێك كات لای هاوڕێكانم دەمێنمەوە، ئەوە كێشەیەكی گەورەیە ئەگەر ساڵانە میلۆنان دۆلار بۆ پێداویستییە تایبەتییەكان خەرج بكەم، بەڵام ئەمە بابەتەكە نییە".

وتیشی، "من حەز ناكەم پارەیەكی زۆر لە كەلوپەلە تایبەتییەكانم خەرج بكەم،  تەنها فرۆكە نەبێت، ئەگەر فرۆكە بەكارنەهێنم، كاتێكی كەمترم دەبێت بۆ كاركردن".

پێشتر لە ساڵی 2015، لاری پەیج، هاوپیشە و بەڕێوبەری جێبەجێكاری گوگڵ، لە چاوپێكەوتنێكدا وتی، ئیلۆن مەسك هەر كاتێك سەردانی سیلیكن ڤالی دەكات، ئیمەیڵم بۆ دەنێرێت و دەڵێت، "نازانم ئەمشەو لە كوێ بمێنمەوە، دەتوانم بێم بۆلای تۆ؟".