چەند فێڵێكی سادە بۆ بۆ نوێكردنەوەی ماڵەكەت

03:38 - 18/04/2022

7515جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە وەرزی هاویندا خێزانەكان كاتی زیاتر لە ماڵەكانیان بەسەر دەبەن، بەتایبەتی ژوری دانیشتن، بۆ ئەوەی هەست بە بێزاری نەكەن، دەتوانن بە چەند رێگەیەك ماڵەكەتان نوێ بكەنەوە.

1. رەنگی دیوارەكان بگۆڕە، ئەمە كارێكی سادەیە، بەڵام گۆڕانكاری گەورە لە ماڵەكەتدا دروستدەكات، دەتوانیت رەنگی كاڵ هەڵبژێریت، وەكو رەساسی، شینی كاڵ، پەمەیی.

2. روەك لە ژورەوە دابنێ، دەتوانیت چەند شەتڵێك لە نێوان قەنەفەكان دابنێیت.

3. چەند پارچەیەك بۆ ژورەكە زیاد بكە، وەكو تابلۆ یان پارچەیەكی هونەری، ئەگەریش داتناوە شوێنەكەی لەگەڵ ژورێكی دیكە بگۆڕەوە.

4. روناكییەكانی ماڵەكەت بگۆڕە، چەند روناكییەكی بۆ زیاد بكە، یان رەنگی چەند دانەیەكیان بگۆڕە.