چەند رێگەیەكی سروشتی بۆ لابردنی پێستە مردوەکانی چواردەوری نینۆک

03:10 - 18/04/2022

7011جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

دروستبونی ئەو پێستانەی دەروبەری نینۆک بەهۆی وشکی پێستەوە دروست دەبێت، زیاتر لەکاتیش گۆڕانی وەرزەکان هۆكارە بۆ دروستبونی، دەتوانیت بە چەند رێگەیەكی سروشتی چارەسەری بکەیت.

1. زەیتی بادەم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، دەتوانیت سودی لێببینیت، بیدە لە چواردەوری نینۆكت و مەساجی پێبكە بۆ 10 خولەك.

2. ئالۆڤێرا، بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە پەنجەکات، ڕۆژانە دوبارەی بکەرەوە تا بە تەواوی لەو کێشەیە رزگارت دەبێت.

3. سێ کەوچک شیری گەرم لەگەڵ هاڕاوەی شۆفان تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک بیدە لە نینۆکەکانت.

4. یەك کەوچک شەکری قاوەیی لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە پێستە مردوەکان، هەفتەی 3 جار دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی کاریگەری هەبێت.

5. هەنگوین و مۆز تێکەڵ بکە بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە دەستت، دواتر بە ئاو بیشۆ بەبێ بەکارهێنانی سابون.