بەهۆی وێنەیەكەوە نەخۆشییەكی مەترسیداری منداڵەكەیان بۆ ئاشكرابو

02:35 - 17/04/2022

21575جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

دایك و باوكێك بەهۆی وێنەیەكی ئاساییەوە، بۆیان ئاشكرابو كە منداڵەكەیان توشی شێرپەنجە بوە، بەهۆییەوە توانیان پێش گەشەسەندنی تەواوی نەخۆشییەكە ژیانی منداڵەكەیان رزگار بكەن.

لیۆنی ئۆرد-ی تەمەن 33 ساڵ، لە باكوری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا دادەنیشێت، لە یەكێك لە شەوەكانی مانگی ئابی ساڵی رابردو، كاتێك وێنەی كوڕە تەمەن 1 ساڵانەكەی گرت، هەستی كرد روناكیەكی نائاسایی سپی لە چاوێكیدایە، بەڵام گوێی پێنەدا و پێی وابو تەنها روناكی كامێراكەیە.

پاش مانگێك كاتێك وێنەیەكی دیكەی گرتەوە، هەستی بە هەمان روناكی كردەوە، ئەمەش ترسی لە دڵی خۆی و هاوسەرەكەی دروستكرد، پاش ئەوەی پشكنینیان بۆ ئەنجامدا، ئاشكرابو لویەكی مەترسیداری شێرپەنجە لە چاویدا دروستبوە كە لە گلێنەكەیدا دەردەكەوێت، %1ی ئەو كەسانە دەكوژێت كە توشی دەبن.

لەگەڵ ئەوەی كیلیانی تەمەن 1 ساڵ، بەهۆی ئەوەی دایك و باوكی لە كاتی خۆیدا بە حاڵەتەكەیان نەزانی، چاوی چەپی لەدەستدا، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری و وەرگرتنی دەرمانەكانییەتی بۆئەوەی بەسەر نەخۆشییەكەدا زاڵ بێت.

دایك و باوكی كیلیان نەیانتوانی چاوی منداڵەكەیان رزگار بكەن، بەڵام دڵخۆشن بەوەی توانیان ژیانی رزگار بكەن و داواش لە دایك و باوكان دەكەن كاتێك هەست بە شتێكی نائاسایی دەكەن لە منداڵەكانیان بە زویی پشكنینیان بۆ ئەنجامبدەن.