شێوازی لابردنی چەوری چێشتخانە

01:12 - 17/04/2022

10018جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

چێشتخانە بەهۆی ئەوەی خواردنی تێدا ئامادە دەكرێت بە زویی چەور دەبێت و بە ئاسانی خاوێن نابێتەوە، لەگەڵ ئەوەی چەندین پاككەرەوە هەن، بەڵام ماددەی كیمایی تێدایە و زیانیان هەیە بۆ تەندروستی، لەبری ئەوە دەتوانیت بە چەند پێكهاتەیەكی سروشتی خۆت لە چەوری چێشتخانەكەت رزگار بكەیت.

1. سركەی سپی
زیان بە پێست ناگەیەنێت و چەوری لادەبات، دەتوانیت سركەكە لەگەڵ ئاو تێكەڵ بكەیت، پاشان بیكەیتە ناو بوتڵەوە و بیپرژێنیت بەسەر ئەو شوێنانەی ناخاوێنە، بۆ ماوەی 10 بۆ 20 خولەك جێی بهێڵە و  پاشان خاوێنی بكەرەوە، ئەگەر چەورییەكە زۆربو دەتوانیت ئیسفنج بەكاربهێنیت.

2. كحول
یارمەتی لابردنی چەوری دەدات، دەتوانیت لەگەڵ خوێ تێكەڵی بكەیت، بیكەیتە سەر ئیسفنجی پاككەرەوە و شوێنەكەی پێ خاوێن بكەیتەوە، دەتوانی چەند جارێك دوبارەی بكەیتەوە.

3. سۆدەی نان
كاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر لابردنی چەوری، سێ كەوچك سۆدەی نان بكەرە ناو پەرداخێك ئاو، پاشان لەگەڵ ئیسفنجێك بەكاریبهێنە بۆ لابردنی چەوری.