خەندان لایف
حاڵەتێكی باوە كە زۆركات موی جەستە لە ژێر پێستەكە دەمێنێتەوە و نایەتە دەرەوە، زۆركاتیش لە ژێر پێستكەوە هەوكردن دروستدەبێت، دەتوانیت بە پێی بەشەكانی جەستەت چارەسەریان بكەیت.
1.بۆ روخسار
پێویستە بۆ روخسار سكرەبی پزیشكی بەكاربێت بە پێی جۆری پێستت (چەور، هەستیار، وشك و ئاسایی)، پاشان بۆ روخسارت بەكاریبهێنیت.
هەروەها دەتوانیت هەنگوین و شەكر تێكەڵ بكەیت، بە دو بڕی یەكسان، پاشان بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی 5 خولەك، دواتر بیشۆ و وشكی بكەرەوە.
2. بۆ جەستە
سەرەتا گرنگە لەناو گەرماوێكی هەڵمیی گەرمدا بمێنیتەوە، ئەمەش یارمەتی شێداركردنەوەی پێست دەدات.
ئەسپرین سودی هەیە بۆ لابردنی موی ژێر پێست، لەگەڵ ئاودا تێكەڵی بكە و بیدە لەو شوێنەی كە دەتەوێت بۆ ماوەی 15 خولەك، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
3. بۆ شوێنی هەستیار
سەرەتا شوێنە هەستیارەكە بە ئاو و شامپۆیەك بشۆ كە سابون و بۆنی تێدا نەبێت، خاولیەكی خاوێن بە ئاوی شلەتێن تەڕ بكە و بیكەرە سەر شوێنی مەبەست بۆ ماوەی 10 خولەك.
پاشان شەكری زبر بەكاربهێنە بۆ سكرەبكردنی بە مەبەستی لابردنی پێستە مردوەكان، پاشان جارێكی دیكە خاوێنی بكەرەوە و بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.