چوار خوی خراپی هاوین زیانی هەیە بۆ قژ

02:37 - 16/04/2022

7440جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە هاویندا زیاتر كاتەكانت لە دەرەوەی ماڵەوە بەسەر دەبەیت، لەگەڵ ئەوانەشدا هەندێك لەو چەند خوەی رۆژانە هەتە لە وەرزی گەرمادا زیانی بۆ قژت هەیە، پێویستە بە تەواوی لێیدوربكەویتەوە.

1. نەپاراستنی قژت لە تیشكی خۆر، وادەكات ڤیتامین و ماددە كانزاییە سودبەخشەكان و زەیتی سروشتی قژت لەدەست بدەیت، باشترە كڵاو یان پارێزەری قژ بەكاربهێنیت.

2. بەكارهێنانی ئێكسیسواراتی لاستیكی بۆ قژ، بەتابیتی مەتاتی لاستیك، كە دەبێتە هۆی شكانەوەی تاڵەكانی قژ.

3. لەسەرنەكردنی كڵاو لە كاتی مەلەكردن و چون ناو ئاو، كە وادەكات قژت لاواز و وشك بێت.

4. هەڵبژاردنی بەرهەمی خراپ بۆ قژت، كە لەگەڵ جۆری قژت نەگونجێت و شێداركەرەوەی تێدا نەبێت.