شێوازی دروستكردنی زلوبیا

01:59 - 13/04/2022

5985جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستییەکان:
2 پەرداخ ئاو
2 پەرداخ ئارد
2 کەوچک نیشاستە
2 کەوچکی چێشت ماست
1 کەوچکی چێشت خومرە
زەعفەران یان ڕەنگی زەرد

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ دەکەین و هەویرێکی شلی لێدروست دەکەین، بۆ نیو کاتژمێر دایدەپۆشیت.
- پاشان بەشێوازی خڕ وەک وێنەکان لە ڕۆندا سوری دەکەیتەوە.

پێکهاتەکانی شیلە:
دو پەرداخ شەکر
یەک پەرداخ ئاو
یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی
بۆ ماوەی 10خولەک بیکوڵێنە.