چەند سودێكی سەرسوڕهێنەری توێكڵی پرتەقاڵ

12:30 - 12/04/2022

8636جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پرتەقاڵ یەكێكە لە میوە بەتامەكان و لەگەڵ ئەوانەشدا چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە، نەك تەنها ناوەكەی، بەڵكو دەتوانیت سود لە توێكڵەكەی ببینیت بۆ چەندین مەبەستی جیاواز.

1. توێكڵی پرتەقاڵ لەگەڵ دو دەنك مێخەك و یەك پارچە دارچینی بكوڵێنە، یارمەتی لابردنی بۆنی ناخۆشی ماڵ دەدات.

2. توێكڵی پرتەقاڵ لەگەڵ ئاو بكەرە ناو خەڵاتەی كارەبایی، پاشان بیڕێژە بە ماڵەكەتدا یارمەتی دورخستنەوەی مێرو دەدات لە ماڵەكەت.

3. دەتوانیت بیكەیتە ناو قتوی شەكر بۆ ماوەی دو هەفتە، پاشان شەكرەكە بۆ دروستكردنی نان بەكاربهێنیت یان بیكەیتە ناو چا، تامێكی خۆشی پێدەدات.

4. توێكڵی پرتەقاڵ بكەرە ناو شیر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر، پاشان بیدە لە پێستت، یارمەتی لابردنی خاڵە رەشەكان دەدات و پێست نوێ دەكاتەوە، بەڵام وریابە لە شەودا تاقیبكەرەوە، چونكە بەركەوتنی تیشكی خۆر رەنگە ببێتە هۆی سوتانەوە.