ئەو رەفتارانەی هیچ كاتێك نابێت لە شوێنە گشتییەكان بیكەیت

02:48 - 04/04/2022

6007جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو خوە خراپانەی كە هەمانە زۆر كات تەنها كاریگەری لەسەر خۆمان نییە، بەڵكو كاریگەری لەسەر چواردەوریشمان هەیە و رەنگە ببێتە هۆی بێزاركردن و توڕەییان، بەتایبەتی ئەگەر لە شوێنی گشتی بێت.

چەند رەفتارێك هەیە هەرگیز نابێت لە شوێنە گشتییەكان ئەنجامیبدەیت.

1. خواردن بە دەنگی بەرز، دەبێتە هۆی بێزاركردنی كەسانی چواردەورت.

2. دانانی جانتای دەستی لەسەر كورسی، لە كاتێكدا لە شوێنێكی گشتیت و رەنگە كەسانی چواردەورت پێویستیان بێت لەو شوێنە دابنیشن.

3. وەستان لە ناوەڕاستی ئەسانسۆردا، لە كاتێكدا كەسانی دیكە دەیانەوێت سەركەون، یاسای ئەتەكیەت بەو شێوەیەیە ئەگەر ناتەوێت دابەزیت لای راست بگرە، ئەگەریش دەتەوێت بچیتە سەرەوە یان خوارەوە لای چەپ بگرە.

4. بەكارهێنانی مۆبایل كاتێك قسە لەگەڵ كەسیكی دیكە دەكەیت.

5. دەركردنی دەنگ بە قاچەكانت، وەكو ئەوەی بەردەوام قاچ لە زەوی بدەیت كاتێك دانیشتویت.

6. قسەكردن لە سینەما، ئەمەش وادەكات سەرنجی كەسانی دیكە لابدەیت.