خەندان لایف
لە جیهاندا زیاتر لە 1.9 ملیار کەس بەڕۆژودەبن، کە دەکاتە %25ی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی، ئەمەش بەو واتایە دیت کەسانێکی زۆر هەن پابەندن بە یاسای ئیسلامەوە، هەربۆیە چەند ئەتەکیەتێکی مامەڵەکردن هەیە کە تایبەتە بە مانگی رەمەزان، پێویست دەکات هەموان جێبەجێی بکەن.
1. ئەگەر هاوڕێکانت بۆ بەربانگ بانگهێشتیان کردیت ئاساییە قبوڵی بکەیت، جوانترە دیاری لەگەڵ خۆت ببەیت، بەڵام ئەگەر لە کۆتا خولەک ئاگادارکرایتەوە ئاساییە بەدەستی بەتاڵ بڕۆیت.
2. لۆمەی ئەو کەسانە مەکە کە لەمانگی رەمەزان بەڕۆژودەبن بۆئەوەی کێشی جەستەیان دابەزێنن.
3. بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر خۆت لەخواردن و خواردنەوە بەدوردەگریت، رێگەمەدە بۆنی هەناسەت بێت و گرنگی بەخاوێنی دەم و ددانت بدە.
4. ئاساییە پیرۆزبایی مانگی رەمەزان یان نزای مانگی رەمەزان بڵاوبکەیتەوە، بەڵام باشترە وێنەی خواردن بڵاونەکەیتەوە.
5. کەسانێک هەن لەمانگی رەمەزان نایانەوێت گوێ لە گۆرانیبگرن، ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت کە گوێی لێدەگریت پێویستە بە هێدفۆن گوێ بگریت نەک دەنگی بەرز.
6. کەسانێک هەن رۆژویان لەسەر نییە، وەکو خانمانی دوگیان، خانمانی شیردەر، لەکاتی سوڕی مانگانە، کەسانی بەتەمەن و نەخۆش یان ئەو کەسانەی گەشت دەکەن، باشترە پرسیار نەکەیت دەربارەی ئەوەی بۆچی بەڕۆژونین، رەنگە توشی دۆخێکی شەرمەزارکەریان بکەیت.
7. ئەگەر لەو کەسانەیت کە بەڕۆژونابیت ئاساییە لەکاتی خۆیدا ژەمە خۆراکیەکانت بخۆیت، بەڵام باشترە دوربکەویتەوە لەو شوێنەی کە کەسانێکی لێیە بەڕۆژون.
8. لە شوێنی گشتی دوربکەوەرەوە لە خواردنەوەی ئاو، بنێشت خواردن و جگەرەکێشان.
9. بەداخ مەبە بۆ کەسانێک کە بەڕۆژو دەبن، چونکە بە تەواوی بڕوایان بەو کارەیان هەیە کە دەیکەن.