چۆنیەتی دروستکردنی لوقمە قازی

02:09 - 02/04/2022

6707جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستییەکان:
4 کوپ ئاو
3 کوپ ئارد
3 کەوچک خومرە
نیو کەوچکی چا خوێ
زەیت

چۆنیەتی دروستکردنی:
- خومرەکە لە ناو ئاوێکی شلەتێن دەتوێنیتەوە بۆ ماوەی 10 خولەک.
- ئارد و خوێکە تێکەڵ دەکەیت، پاشان ئاو و خومرەکەی تێدەکەیت.
- هەویرەکە بەباشی دەشێلیت نابێت هەویرەکە زۆر توندبێت.
- هەویرەکە دادەپۆشن بۆ ماوەی 4 کاتژمێر وازی لێدەهێنن.
- بەشێک لە هەویرەکە دەگرن بە دەستەوە دواتر دەستتان دەگوشن و ئەو بەشە هەویرە خرەی کە لە دەستتان دێتە دەرەوە بە کەوچکێک دەیکەیتە ناو زەیتەکەتەوە.
- پێشتر دەبێت زەیتەکەت ئامادە کردبێت و گەرمتان کردبێت.
- بەردەوام دەبن تا هەویرەکە هەموی تەواو دەبیت.
- دوای سورکردنەوەی دەریدەهێنێت و دەیکەیتە سەبەتەیەکەوە تا زەستەکەی لێبروات.
- شیلە دەرژیت بەسەریدا و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.