دروستكردنی بسكویتی دارچینی

03:44 - 03/03/2022

7673جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێكهاتەكان:
250 گرام ئارد
70 گرام كەرە
دو كەوچك دارچینی
دو كەوچك شەكری قاوەیی
1 كەوچكی بچوك بەیكین باودەر
كەمێك خوێ
كاغەزی فڕن

شێوازی دروستكردنی:
- لە قاپێكدا ئاردەكە لەگەڵ دارچینی، خوێ، شەكری قاوەیی، بەیكین پاودەرەكە بە باشی تێكەڵ بكە.
- كەرەكە بكەرە ناو تاوەیەك و لەسەر ئاگرێكی هێواش دایبنێ تا دەتوێتەوە.
- پاشان كەرەكە بكەرە ناو تێكەڵە وشكەكە و بەباشی تێكی بدە تا وەكو هەویرێكی قاوەیی لێدێت.
- هەندێك ئارد بپرژێنە بەسەر سینیەك، پاشان هەویرەكە پان بكەرەوە و بیكە بە هەر شێوەیەك كە خۆت ئارەزوی دەكەیت.
- كاغەزی فرنەكە بكەرە سەر سینییەكە، پاشان بسكویتەكانی لەسەر دابنێ و بیكەرە ناو فڕنەوە.
- بۆ ماوەی هەشت یان نۆ خولەك بسكویتەكە با لەناو فڕنەكە بێت تا ئامادە دەبێت.
- دەتوانێك كەمێك بۆدرەی شەكرە بپرژێنیت بەسەریدا، پاشان پێشكەش بكەیت.