سەمەرەترین خوی ئەستێرە جیهانییەكان

02:23 - 26/02/2022

15323جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەمیشە ئەستێرە جیهانییەكان بە چاوێكی جیاوازەوە تەماشا دەكرێن وهەوادارەكانیان پێیان وایە ئەوان ژیانێكی زۆر نایاب دەژین و هیچ ترس یان خویەكی نامۆیان نییە، كە ئەمەش بە تەواوی بە پێچەوانەیە، زۆربەیان كۆمەڵێك خوی نامۆیان هەیە كە دەبێتە هۆی سەرسوڕمانت.

1. ئێمنێم
راپەرێكی ناسراو و سەركەوتوە، داهاتەكەی 230 ملیۆن دۆلارە، بەڵام لە منداڵیدا ژیانێكی سەخت و تراژیدی هەبو، هەربۆیە وایلێكردوە زۆر بترسێت لەوەی بگەڕێتەوە بۆ رابردو، هەروەها شەوان ناتوانێت لە شوێنێك بخەوێت ئەگەر زۆر تاریك نەبێت، تەنانەت لە گەشتەكانیشیدا پەردەی رەش لەگەڵ خۆی دەبات.

2. ستیڤ جۆبز
ئەو لەگەڵ ئەوەی بازرگان بو، شێفێكی زۆر باشیش بو، بەڵام ئەوەی كە زۆر كەس دەربارەی ئەو نایزانن ئەوەیە كە بۆ چەندین رۆژ یەك خواردنی دەخوارد، زۆرینەی كاتەكان گێزەری دەخوارد، ئەمەش وایكردبو كە پێستی بەرەو پرتەقاڵی دەڕۆیشت.

3. كامیرۆن دیاز
توشی جۆرێك نەخۆشی بوە كە گومان لە خاوێنی هەمو شتێك دەكات، هەربۆیە ئانیشكی بەكاردەهێنێت بۆ كردنەوەی دەرگا، بۆئەوەی بەكتریای دەسكی دەرگاكان بەر دەستی نەكەون.

4. كیت هارینگتن
پێی وایە هەمو شتێكی باش لە ژمارە سێ دایە، هەربۆیە سێ شیرینی دەخوات، یان بە سێ قوم ئاو دەخواتەوە.

5. جێنیفەر ئانیستن
بڕوای بە داستان و چیرۆكە ناڕاستەكان هەیە، پێی وایە بەختی خراپی بۆ دەهێنن.

6. ماریا كاری
بۆ كەمكردنەوەی كێشی بەرنامەیەكی خۆراكی سەیری هەیە، ئەویش ئەوەیە كە لە هەفتەیەكدا سێ رۆژ خواردنی مۆر دەخوات، وەكو ترێ، باینجان و هەڵوژە یان هەر شتێك رەنگی مۆر بێت.

7.جۆنی دێپ
یەكێك لە خوە سەیرەكانی ئەوەیە كە حەز بە یاریكردن دەكات بە بوكەشوشەی باڕبی، ژمارەیەكی زۆری هەیە.