پێنج بیرۆكە بۆ نوێبونەوەی چێشتخانەكەت

01:45 - 10/02/2022

13036جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

چێشتخانە بەهۆی ئەوەی شوێنێكە بەردەوام كاری تێدا دەكرێت، رەنگە بەشێك لە كاتەكانی رۆژانە تێدا بەسەربەریت، گرنگە بە شێوەیە بیرازێنیتەوە و رێكی بخەیت كە بەردەوام هەست بە ئاسودەیی بكەیت تێیدا و لێی بێزار نەبیت.

بە چەند رێگەیەكی سادە دەتوانتی چێشتخانەكەت نوێ بكەیتەوە.

1. ئەو كەلوپەلانە دوربخەرەوە كە شێواون یان بێسودەن و بەكاریان ناهێنیت، وەكو تاوەی شكاو یان مەنجەڵ.

2. دیوارەكانی بگۆڕە بەوەی لەزگەی بكەیت یان رەنگی بكەیتەوە دوبارە، رەنگێكی كراوە هەڵبژێرە، چونكە چێشتخانەكەت گەورەتر دەردەخات.

3. پەردەی چێشتخانەكەت زو زو بگۆڕە چونكە چەوری و پیسی لەسەر دەنیشێت، دانەیەكی نوێ بكڕە.

4. دەتوانتی چێشتتخانەكەت بڕازێنیتەوە بەوەی هەندێك گوڵی سروشتی لەسەر مێزەكەت دابنێیت یان روەكێكی جوان لە بۆشاییەكی چێشتخانەكەت دابنێیت.

5. دوربكەوەرەوە لە هەڵبژاردنی رەنگی تۆخ بۆ چێشتخانەكەت، رەنگی ماڵ زیاتر دەیكاتەوە بۆ كەلوپەلەكانت.