رێگەیەكی ئاسان بۆ چارەسەری شێ و بۆنی ناخۆشی كەنتۆر

02:50 - 24/01/2022

8912جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەندێك لەو ماڵانەی كێشەی شێیان هەیە، توشی ئەوە دەبن كە كەنتۆری جلەكەیان زو بۆن دەگرێت و شێی بەردەوامی هەیە، ئەمەش گرفتێك نییە چارەسەری نەبێت.

بۆ ئەوەی شێ لەناو كەنتۆرەكەت نەمێنێت دەتوانیت هەندێك برنج لە سوچێكی كەنتۆرەكە دابنێیت، ئەمەش یارمەتی هەڵمژینی شێ دەدات كە هۆكاری بۆنی ناخۆشە، گرنگە هەمو 15 رۆژ جارێك ئەو برنجە بگۆڕیت.

هەروەها پێش ئەوەی جلەكانت لەناو كەنتۆر دابنێیت دڵنیابە لەوەی بە باشی وشكیان بكەیتەوە و هیچ شێیەكیان تێدا نەمێنێت، بۆئەوەی بەكتریا گەشە نەكات.

هاوكات گرنگە زو زو دەرگای كەنتۆرەكان بكەیتەوە بۆئەوەی هەوا ئاڵوگۆڕ بێت، دەتوانیت رۆژانە 15 بۆ 20 خولەك بە كراوەیی جێی بهێڵیت.