ئەو دیمەنانەی تەنها لە دوبەی دەیانبینیت

02:56 - 23/01/2022

27219جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

دوبەی گەورەترین شارە لە شانشینە یەكگرتوەكانی ئیمارات، بە باڵەخانە بەرزەكانی و روناكییە دەستكردەكانی شەوانی ناسراوە كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش بە شارەكە دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك دیمەنی نامۆی تێدایە كە تەنها لەوێدا دەبینرێت و لە هیچ شارێكی دیكەدا نییە.

1. ترافیكەكانیان وەكو پێشانگای ئۆتۆمبێل وایە، نمایشی ئۆتۆمبێلی تێدا دەكرێت.


2. سەركێشی بوە بە پیشەی رۆژانەیان.


3. ئەمبولانسی ئەوان جیاوازە.


4. جێگرەوەی ئەسپ و حوشتریان هەیە.


5. نابێت سەرسام بیت كاتێك لە جامی ئۆتۆمبێلەكەیانەوە ئەم ئاژەڵانە دەبینیت.


6. دەتوانیت بەیانیان لە سەرو هەورەكانەوە تەماشای خۆرهەڵاتن بكەیت.


7. مێرسیدسەكەیان جیاوازە.


8. یاری تێنس لە ئاسمانەوە.


9. ئەگەر پارەت پێ نییە ئاساییە، دەتوانیت بێ بەرامبەر خواردن و خواردنەوە ببەیت.


10. لەناو بیاباندا یاری سكی دەكەن.


11. ئاژەڵە كێویەكان لەوێ ماڵی بون.


12. رۆبۆتەكانیان پێشبڕكێ دەكەن.


13. گرانترین كێك لەوێیە، نرخی هەزار دۆلارە و لە ئاڵتون دروستكراوە.


13. ئەگەر لە ترافیكدا زۆر مایتەوە نیگەران مەبە، دەتوانیت بە پەیوەندییەك لەو دۆخە خۆت رزگار بكەیت.


14. لێرە پەنگوینیش لە بیاباندا دەبینیت.


15. ستاربەكس لە هەمو شوێنێك دەبینیت، تەنانەت مزگەوت و كڵێساش.