دروستی كرێمی كێك بە تامی شوكولاتە

02:16 - 18/01/2022

9433جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستییەکان:
کەوچکێکی گەورە ئارد
کوپێک کاکاو
4 کوپ شیری خاو یان شل
دو پاکەت خامە یان پەنیری خاو
4 کەوچکی گەورە شەکر
¾ کوپ کەرە یان زەیت
3 کەوچکی گەورە نیشاستە

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- نیشاستە و ئارد و کاکاو لەگەڵ دو کوپ شیر تێکەڵ بکە و بیخەرە سەر ئاگر و وردە وردە شەکرەکەی تێبکە.

- ئاگرەکە کز بکە دو کوپ شیرەکەی تری تێبکە بۆ ماوەی 5 خولەک پاشان پیکهاتەکانی دیکەی تێبکە و بەردەوام بە لە تێکدانی بۆ ماوەی 30 خولەک، وازی لێبهێنە کەساردبوەوە بەکاریبهێنە بۆ سەر شیرینیەکان.