نەریمان بابان كۆنسێرت ساز دەكات

11:45 - 17/01/2022

1779جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، نەریمان بابان لە 27ی ئەم مانگە كۆنسێرتێك لە شاری سلێمانی ساز دەكات بەناوی "ستون".


نەریمان بابان لە رێگەی پێگە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند، "دوای وەرگرتنی بۆچونی ئێوەی ئەزیز و خۆشەویست کە زۆرینەتان کۆنسێرتان پێباش بو، سەرەڕای ئاستەنگیەکانی ژیان و ئەو ناخۆشیانەی لەم چەند ساڵەی پێشو بەرۆکی نیشتیمان و ھەمومانی گرت بڕیارماندا بە سازکردنی ئێوارەیەکی ھونەری کە ھەموان تیایدا ئاوێتەی ھونەر و میوزیک بین لە "کۆنسێرتی ستون-دا"

بڕیارە لەو كۆنسێرتەدا نەریمان بابان بەناوبانگترین گۆرانییەكانی خۆی پێشكەش بكات.

نەریمان بابان یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان و خەڵکی شارى سلێمانیە،  ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندوە،  بۆماوەی 10 ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بوە، ماوەی 24 ساڵیشە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەن بەرهەمێکی زۆری هونەرییە کە زۆربەیان لە ئاوازو هۆنراوەی خۆیەتی.