لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

08:44 - 16/01/2022

19274جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16ی كانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
ئارامی و رەفتاری دادپەروەرانە وادەکات خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێزبیت و چارەسەری هەموو کێشەکانی بکەیت کە روبەڕوی کارەکەت دەبێتەوە، پەیوەندی سۆزداریت رەنگە کەمێک ئاڵۆزبێت، بەڵام دەبێت خۆڕاگربیت، رێگە مەدە دڵەڕاوکێ تەندروستیت تێکبدات.

گا
ئەرکەکانت جێبەجێ دەکەیت لەرێگای پەیوەندیەکانتەوە، راستگۆیانە مامەڵەکردنی خۆشەویستەکەت نیشانەی رێز و سۆز و میهرەبانی تۆیە، هەنگاوی نوێ دەنێن، رەنگە کەمێک جەستەت ماندوبێت، بەهۆی کەشوهەواوە.

دوانە 
خۆتبەدوربگرە لە ناکۆکی و لایەنی پیشەیت فەرامۆش مەکە، بەتایبەت ئەرکە گرنگەکان، چونکە دواتر کێشەکان خراپتر دەبن، تەندروستیت ناجێگیرە و بیرکردنەوەی نەرێنی دەرونتی داگیرکردوە.

قرژاڵ 
لەگەڵ هاوپیشەکانت بەشێوەیەکی باش کاردەکەیت و خواست و هیواکانت بەدیدەهێنیت، هەست بە تەنگەنەفەسی دەکەیت و ژیانت ئاڵۆزبوە، بەڵام کاتییە و داوای هاوکاری لە کەسانی پسپۆڕبکە، کە جێگای متمانەن، لایەنی دەرونیت لە باشترین کاتدایە و تواناکانت ئەرێنین.

شێر
بێگومان چانسێکی باش دێتەبەردەمت لەلایەنی پیشەییەوە، گرنگە بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، لایەنی سۆزداریت زۆرباشە و هیچ کێشەیەک بونی نییە و زیاتر لە یەکتری نزیکدەبنەوە، راهێنانی وەرزشی باشترین یارمەتیدەری تەندروستیتە.

فەریک
سەرجەم کارەکانت رێکبخەرەوە و ئەرکە گرنگەکانت بخەرەپێشەوە، خۆت بەکاری لاوەکییەوە سەرقاڵ مەکە، رێگە مەدە گومان پەیوەندی سۆزداریت تێکبدات، دەرونت هێندە ماندومەکە بە داهاتوەوە.

تەرازو
‎بەرپرسیاریەتی گەورەت لەسەرشانە و هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت بەپێی پلانەکان، بە خێرایی بڕیار نادروست مەدە دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر خۆشەویستەکەت هەیە، پاش ئەوەی ماندوبون و روبەڕوبونەوەیەکی زۆر، پێویستە پشوبدەیت.

دوپشک 
لەخۆتەوە هیچ قوربانییەک مەدە بۆ رازیکردنی هاوپیشەکانت، هەڵەیە و دواتر تۆ زەرەرمەند دەبیت، بونی دۆست و هاوڕێ و خێزانەکەت بنەمای سەرەکی بۆ ئاسودەبونی تۆ لە ژیان و هێوربونەوەی دەرونت، باشترە کەمێک ئاگاداری خواردنی سوێربیت.

کەوان
هاوپیشەکانت رەنگە پێویستیان بە ئامۆژگاری تۆ هەبێت، گرنگە ئەو هاوکاریە پێشکەشبکەیت و لەخۆتبایی نەبیت، بێگومان ئەنجامدانی ئەو چالاکی و کارانەی پەیوەندی بە ژیانی تایبەتی خۆتەوە هەیە ئاسودەت دەکات، ئاگاداری خۆتبە و رێگە مەدە پەستانی دەرونی بێ توانا و بێهێز بکات.

گیسک
لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیەکی باش هەیە و پێکەوە هەوڵدەدەن بۆ باشترکردنی بەرهەمی کارەکانتان، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەختەوەرن و گرفتێکتان نییە، گرنگە بایەخ بە حەوانەوەی جەستەت بدەیت، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

سەتڵ
لەلایەنی پیشەییەوە بارودۆخەکە زۆرباشە و گرفتەکان چارەسەردەبن، ئەگەر بەمەبەستی چارەسەرکردن نەبێت، لەخۆتەوە دەستوەرمەدەرە کاری کەسانی دیکەوە، چونکە توشی کێشە دەبیت، جێبەجێکردنی کارە کەڵەکەبوەکان، ئەرکێکی گرنگە بۆ ئەوەی دەرونت ئارامبیتەوە.

نەهەنگ
سەرکەوتنی گەورە لەلایەنی پیشەییەوە بەدەستدەهێنیت و لە ئامانجەکانت نزیکدەبیتەوە، بەهۆی رۆتینی رۆژانەوە پەیوەندی سۆزداریت کەمێک ناجێگیرە، ھەوڵی گۆڕانکاریبدە، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە، لەپێناو دابەزاندنی کێشت.