لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:05 - 15/01/2022

19295جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی كانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
‎چانسێکی نوێت هەیە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و روبەڕوی بەربەستەکان بیتەوە بەبوێرانە، باشترە لەلایەنی سۆزدارییەوە کەمێک بە ئاگابیت لە دوژمنەکانت، بەڵام هەوڵبدە کاتێکی خۆش بەسەربەرە، راهێنانی وەرزشی بەسودە لەم وەرزەدا و بەردەوام بە لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

گا
پرۆژە و کاری نوێ چاوەڕێت دەکات و گۆڕانکاری گەورە روەدەدات، بەڵام باشترە کەمێک زیاتر سەرنج بدەیت، کەسێکی گرنگ دەناسیت لە ژیانتدا و رەنگە پەیوەندی سۆزداری دروست بکەیت، هەمیشە پارێزگاری لە لایەنی دەرونیت بکە و هەوڵبدە ئارام و لەسەرخۆبە.

دوانە 
پێش ئەوەی کێشەکان ئاڵۆزتر بێت هەوڵی چارەسەرکردنی بدە باشترە، رەنگە هەندێک جار پەرۆشیت بۆ کارەکەت لە دەست بدەیت بەڵام کاتییە و سەرکەوتنت لەپێشە، بە قۆناغێکی هەستیار و خراپدا تێپەڕدەبیت لەلایەنی سۆزدارییەوە، زیادەڕەوی لە خواردندا مەکە.

قرژاڵ 
هەوڵبدە دڵنیابیتەوە لە بونی پێداویستیەکانت بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکیەکانت لەلایەنی پیشەییەوە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بگەیت بە ئامانجەکانت، هێندە نەرێنی بیرمەکەرەوە لەبەردەم خۆشەویستەکەت هەمیشە هەوڵبدە ئەرێنی بە، تەندروستیت باشتر دەبێت.

شێر
خۆت مەدزرەوە لە راپەراندنی ئەرکەکانت و هەوڵبدە لە تاقیکردنەوەکان سەرکەتو بیت لەلایەنی پیشەییەوە لەهەمو بارودۆخێکدا، کەمێک توڕەیت کەم بکەرەوە بەرامبەر خۆشەویستەکەت، دەنا کێشەی گەورەت بۆ دروست دەبێت، ئاگاداری کاتی خواردن و خەوت بە باشترە.

فەریک
هێندە کارەکان ئاڵۆز مەکە، هەمیشە خۆت بگونجێنە لەگەڵ بارودۆخی کارەکەت، رێگە مەدە خەم زاڵبێت بەسەرتدا و بێ هیوات بکات، سەرنجی هەموان بەلای خۆتدا رادەکێشیت بەڵام هەوڵبدە زۆر وریابیت لەلایەنی سۆزدارییەوە، ئاگاداری ژەمە خۆراکیەکانت بە و رێگە مەدە کێشت زیادبکات.

تەرازو
هەواڵێکی نوێ دەبیستیت یان رەنگە گۆڕانکاریەکی گرنگ روبدات و لەلایەنی پیشەییەوە ماددیەوە بارودۆخت باشتر ببێت، خەونەکانت نزیک دەبێتەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و هەوڵبدە سود لەو چانسانە ببینە کە دێنە بەردەمت، باشترە کاتێک تەرخان بکەیت بۆ وەرزش کردن.

دوپشک 
چانسی باشتر دێتەپێش، بەڵام دەبێت هەوڵبدەیت لایەنی دارایت بەرەوپێش بەریت، پرۆژەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت وردە وردە دەبێتە راستی و دەگەیت بە ئامانجەکانت، لەلایەنی تەندروستییەوە هەست بە باشی دەکەیت.

کەوان
پلانی نوێ دادەنێیت و دەتوانیت هەنگاوی زۆر گەورە بنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت پشتیوانیت دەکات و بەردەوام لەگەڵ دەمێنێتەوە لەکاتە هەستیارەکاندا، باشترە زیاتر تەندروستیت بپارێزیت.

گیسک
کەسانی گرنگ دەبینیت لەلایەنی  پیشەییەوە و رەنگە هەنگاوی نوێ بنێیت، چاوەڕوانی پەیوەندی سۆزداری نوێ بکە لە ژیانتدا ئەگەر کەسێک بونی نییە لە ژیانتدا، تێکچونی بارودۆخی تەندروستیت کاتییە و دەبێت ئاگاداری خۆت بیت.

سەتڵ
رەنگە روبەڕوی هەندێک بەربەست و قورسایی ببیتەوە، بەڵام گۆڕانکاری رودەدات، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت باشتر دەبێت و ئاسودەدەبیت، ئاگاداری تەندروستی دەرونیت بە، رێگە مەدە توڕەی زاڵبێت بەسەرتدا.

نەهەنگ
باشترە هەڵەکانت راست بکەیتەو لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر لەگەڵ هاوپیشەکانت چالاک بیت و کاربکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە وریای وشەکانت بە و ئازاری ھەستی خۆشەویستەکەت مەدە، تەندروستیت بپارێزە و راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە.