لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

07:47 - 14/01/2022

21836جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 14ی كانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
لەلایەنی پیشەییەوە رەنگە توشی هەندێک سترێس ببیت و کاتی پێویستت نەبێت بۆخۆت، باشترە پلان بۆ رۆژەکەت دابنێیت، بەسەربردنی کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە نیگەرانی و بێتاقەتی دورتدەخاتەوە، کۆتایی بە ناکۆکی خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت بهێنە.

گا
کەمتەرخەمی دەربارەی تەندروستیت کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە، ئەگەر هەستت کرد تەندروستیت زۆر باش نییە راستەوخۆ پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە، بەشێکی زۆر لە ئەرکە گرنگەکانت کۆتاییان پێدێت، هەوڵبدە سوپرایز بۆ خۆشەویستەکەت بکە، چونکە کاریگەری لەسەر بەهێزبونی پەیوەندییەکەتان هەیە.

دوانە 
ئەگەر لەلایەنی دەرونییەوە هەستت بەباشی نەکرد، نیگەرانییەکانت بۆ کەسێکی متمانەپێکراو باس بکە، یارمەتی گەورەت دەدات لە تێپەڕاندنی ئەو هەستە، لەلایەنی پیشەییەوە لەمکاتەدا لەلایەن خاوەن کارەکەتەوە پاڵشتی ناکرێیت، بەڵام رێگەمەدە متمانەبەخۆبونت کەمبکاتەوە، بایەخ بەپەیوەندی سۆزدارییت بدە.

قرژاڵ 
متمانەی تەواوت بەخۆت هەیە و ئەرێنیت، بەم وزەیەوە دەتوانیت تەواوی ئەرکەکانت لەکاتی خۆیدا و بەسەرکەوتویی بەجێبگەیەنیت، لەلایەنی داراییەوە هیچ بڕیارێک لە تورەییدا مەدە، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەهێزبکە، چونکە کاریگەری گەورەیان لەسەر لایەنی دەرونیت هەیە.

شێر
لە نیگەرانییەکی گەورە دوردەکەویتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە کۆتایی بەکێشە و ناکۆکییەکانی تۆ و خۆشەویستەکەت دێت و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانتدا هەڵدەدەیتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە سود لە هەڵەکانی رابردو وەربگرە بۆئەوەی شکست نەهێنیت، ئەگەر خاوەن پیشەی سەربەخۆی خۆتیت لە ئێستادا بیر لەوە مەکەرەوە پیشەکەت بگۆڕیت.

فەریک
لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بەراستگۆیی ئەنجامبدە و دوربکەوەرەوە لە درۆکردن، دەنا دەکەویتە کێشەوە، لە ژیانی تایبەتیتدا هەندێک گرفتت هەیە کە فشاری دەرونی لەسەر دروستکردویت، هەوڵبدە یارمەتی لە کەسێکی نزیکت وەربگریت، دوربکەوەرەوە لە نیگەرانی زۆر بۆئەوەی کاریگەی نەکاتە سەر تەندروستیت.

تەرازو
ئەگەر داخوازییەکت هەیە خاوەن کارەکەت رەنگە تەواوی داواکارییەکەت بەجێنەگەیەنرێت، بەڵام متمانەبەخۆبونت لەدەست مەدە، لەئێستادا هیچ کارێکی مەترسیدار ئەنجام مەدە، وریای لایەنی دارییت بە و پارە بەشتی بێسود خەرج مەکە، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە باشترە رێز لە هەستی کەسانی بەتەمەن بگریت.

دوپشک 
دواخستنی کارەکانت تەنیا توشی سترێست دەکات، باشترە هیچ ئەرکێک دوانەخەیت و هەمو هەوڵێک بدەیت بۆئەوەی لەکاتی خۆیدا بەئەنجامییان بگەیەنیت، بەکاتێکی سەختدا تێدەپەڕیت لەلایەنی داراییەوە، بەڵام بەمزوانە دۆخەکە باشترە دەبێت هەربۆیە نیگەران مەبە، لەلایەنی سۆزدارییەوە کێشە بچوکەکان گەورە مەکە بۆئەوەی پەیوەندی سۆزداریت بە بەهێزی بمێنێتەوە.

کەوان
ئامادەیت یارمەتی کەسانی دیکە بدەیت، لەکۆتایی رۆژەکەتدا کەمێک هەست بە تەنیایی دەکەیت، رەنگە بەهۆی ئەوە بێت ئەندامانی خێزانەکەت رەفتاری گونجاوت بەرامبەر نەکەن، باشترە بەهێمنی بمێنیتەوە، پەستانی پیشەیی زۆرت لەسەرە، پشو وەربگرە بۆئەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستیت دروستنەکات.

گیسک
لەلایەنی پیشەییەوە هیچ کارێک بەتوڕەیی مەکە، ئەگەر هەر بەربەستێک هاتە پێشت بەوریایی رەفتار بکە و هەنگاوی هەڵە مەنێ، لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەتەوە پاڵپشتی دەکرێیت و کاتی زیاترییان لەگەڵدا بەسەر دەبەیت، ئەمڕۆ هەمو شتێک ئاساییەوە لەبارەی تەندروستیتەوە.

سەتڵ
رۆژێکی زۆر گرنگە لەلایەنی سۆزدارییەوە، کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت، لەلایەنی داراییەوە هیچ سترێسێکت نییە، دەربارەی تەندروستیت هەمو شتێک جێگیرە و لایەنی دەرونی لە ئاستێکی زۆر باشدایە، ئەمەش وادەکات بە دڵخۆشییەوە کارەکانت ئەنجامبدەیت.

نەهەنگ
ئەو ئەرکانەی بە تەواونەکراوی ماوەتەوە بەهۆی گرفتی داراییەوە، پێدەچێت ئەمڕۆ تەواویان بکەیت، ئەگەر هەر کێشەیەکت هەیە لەلایەنی سۆزدارییەوە باشترە بەڕاشکاوی باسی لێبکەیت و لەدڵی خۆتدا هەڵینەگریت، بەمشێوەیە ئاسانتر کێشەکانت چارەسەر دەبێت، تەندروستیت ئەمڕۆ لە رۆژانی دیکە باشترە.