دروستكردنی برمە بە بێ فڕن

03:05 - 12/01/2022

13340جار خوێندراوەتەوە


پێداویستیەکان:

بۆ هەویرەکەی:
یەک کیسە ئارد
نیو کوپ شیری وشک یان یەک کوپ شیری تەڕ
دو هێلکە
یەک ڤانێلا
ئاو بەپێی پێویست و توندبونەوەی هەویرەکە
نیو کوپ زەیت یان ڕۆن
خوێ بەپێی پێویست

ناوەكەی:
گوێزی وردکراو
گوێزی هیندی
شەکر
هێل

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- یەکەم کارمان ئامادەکردنی هەویرەکەیە و تێکەڵکردنی پێکهاتەکان و شێلانیەتی بە دەست، پاش ئەوەی هەویرەکەت پێگەیشت واتە هەست کرد نە توندە نە شلە، وازی لێبهێنە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.

- دواتر گوێزە وردکراوەکە و گوێزی هیندی و شەکر و هێلەکە تێکەڵ بەیەکتری دەکەین و ئامادەی دەکەین، دەتوانیت چیتر ئارەزوت کرد تێیبکەیت.

- هەویرەکە گونک بکە و بەش بەش پانی بکەرەوە بەشێوەیەکی تەنک بە تیرۆک، پاشان ناواخنەکەی تێبکە و لولی بدە.

- دواتر زەیتەکە یان ڕۆن بکەرە تاوەکەیەوە و بیخەرە سەر ئاگر، کە گەرم بو برمەکانی تێبکە و سوری بکەرەوە، پێشکەشی بکە.