پێنج شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ خێزانی هاوسەرەكەت بۆئەوەی لە كێشە بەدوربیت

01:46 - 11/01/2022

5021جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كێشەی خانمان لەگەڵ ماڵی خێزانی هاوسەرەكەی شتێكی نوێ نییە، گرفتی بەشێك لە خانمانە، لەگەڵ ئەوەی گرنگە پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەكەت باش بكەیت، هاوكات گرنگە لەگەڵ خێزانی هاوسەرەكەت كە دەكاتە دایك و باوك و خوشك و براكانی، پەیوەندیت بە باشی و بەهێزی بهێڵیتەوە.

بە چەند رێگەیەك دەتوانیت پەیوەندیت لەگەڵ ماڵی خەسو و خەزورت چاك بكەیتەوە.

1. رێزیان بگرە و ستایشیان بكە، سوپاسگوزاریان بە بەوەی هاوسەرەكەتیان گەورەكردوە.

2. خۆت مەخەرە ناو كێشەكانی ناو خێزانەكەیانەوە، هەر شتێك روبدات لە نێوان خۆیانە.

3. رەخنەیان لێمەگرە بۆ رەفتارەكانیان، خۆیان ئازادن لەوەی لە ژیانی رۆژانەیان چۆن هه‌ڵسوكەوت دەكەن، تەنانەت لە پێش چاوی هاوسەرەكەشت ئەو كارە مەكە.

4. پەیوەندیت بەشێوەیەكی هاوڕێیانە بهێڵەرەوە لەگەڵیان، میهرەبانیان لەگەڵ بنوێنە.

5. سەردانەكانت كەمبكەرەوە، چونكە زۆر مانەوە هۆكارە بۆئەوەی هەندێك كات دەمەقاڵی و كێشە لە نێوانتان روبدات.