لە كاتی دانانی ئاوێنە لە ماڵەكەت ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە

02:03 - 10/01/2022

11857جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هیچ ماڵێك نییە ئاوێنەی لێنەبێت، بەڵام رەنگە زۆر كەس نەزانن شوێنی دروست بۆ هەڵواسینی ئاوێنە كوێیە، لەروی زانستییەوە دەكرێت هەڵواسینی ئاوێنە لە شوێنی دروست وزەی ئەرێنی ببەخشێت و هەڵواسینی لە شوێنی هەڵە وزەی نەرێنی دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگدانەوەی ماڵەكەتە.

لە كاتی هەڵواسینی ئاوێنە لە ماڵەكەت بەم رێنماییانە شوێنی گونجاوی بۆ هەڵبژێرە.

1. لە پێش دەرگا یان جێی نوستن پێویستە ئاوێنە هەڵنەواسرێت.

2. كاتێك ئاوێنەكە هەڵدەواسیت تەماشای بكە كە وێنەی چی دەداتەوە، پێویستە وێنەی ژوری نوستن و توالێت نەداتەوە.

3. لە ژوری دانیشتن باشترە ئەو ئاوێنەیەی هەڵیدەواسیت قەبارەی گەورەبێت، چونكە ژورەكەت گەورەتر دەردەخات.

4. لە شوێنێك دایمەنێ كە دەستی منداڵی پێبگات.

5. باشترە ئاوێنەكان چوارچێوەیان هەبێت، بۆ ئەوەی لە ئەگەری كەوتن زیان بە هیچ كەسێك نەگەیەنێت.

6. ئەگەر ئاوێنەكە لە شوێنی بەرز دادەنێیت باشترە شێوەكەی خڕ بێت، بەمشێوەیە مەودای ژورەكە فراوانتر دەردەخات.

7. ئاوێنە لە شوێنێك دامەنێ كە زو زو هەوای گەرم و سارد لێی بدات، بۆ نمونە پێش دەرگای دەرەوە یان نزیكی پەنجەرە، چونكە دەبێتە هۆی زو شكانی.