شێوازی دروستكردنی پیتزا بەبێ فڕن

02:32 - 09/01/2022

11224جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف


پێداویستیەکان:
چارەکە کوپێک شیری وشک
کەوچکێکی گەورە شەکر
دو کەوچکی بچوک خومرە
یەك كوپ و چارەکە کوپێک کەمتر ئاوی گەرم 
دو کەوچکی گەورە زەیت
4 کوپ ئارد
نیو کەوچکی بچوک خوێ
2 تەماتەی وردکراو
100 گرام پەنیر
یەک دانە بیبەری وردکراو
قارچک
سۆسی پیتزا 6 کەوچکی گەورە


ئامادەکردنی:
- لەدەفرێکدا شەکر و ئاو و خومرە و زەیتەکە تێکەڵ دەکەین و بۆ ماوەی 5 خولەک وازی لێدەهێنن.
- پاشان ئارد و خوێ و شیرەکە بكەرە سەر تێكەڵەكە و و بیشێلە تا هەویرێکی توندی لێدەردەچێت، پاشان دەتوانیت بیکەیت بە دو بەشەوە، وازی لێبهێنە لە جێگایەکی گەرم تا هەڵدێت.
- تاوەیەک بهێنە و کەمێک زەیتی تێبکە و هەویرەکە بکەرە ناوی و سۆسی پیتزاکەی بکەرە سەر، پاشان قارچک و بیبەر و تەماتە و پەنیرەکەی بکەرە سەر.
- ئاگرەکە کز بکە و سەری بنێرەوە بۆ ماوەی 20 خولەک، دواتر پیتزای دوەم ئامادە بکە.
- دەکرێت بە مریشک یا گۆشت ئامادەی بکەیت بەڵام پێشتر کەمێک ئاڵی بکە.