لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

10:20 - 07/01/2022

18675جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی كانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
دۆخەکان کەمێک بە هەستیاری وەربگرە و بیرکردنەوەی رەخنەگرانەت هەبێت، باوەڕ بەهەر شتێک مەکە کە دەیبیستیت، هەندێک لە ئەرکە گرنگەکانت تەواو دەکەیت و ئەمەش زیاتر وادەکات هەست بە ئاسودەیی بکەیت، لەپێناو تەندروستیت هەندێک گۆڕانکاری لە رۆتینی رۆژانەت ئەنجامبدە، گرنگی تایبەت بە تەندروستیت بدە، یۆگا سودت پێدەگەیەنێت.

گا
لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە ماندوبون دەکەیت و پێویستت بە پشو وەرگرتن هەیە، باشترە خۆت فەرامۆش نەکەیت، دەنا کاریگەری لەسەر تەندروستیت دروستدەکات، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت زۆر باشە، وریای تەندروستیت بە.

دوانە 
کارە گرنگەکانت تەواو دەبن بەهاوکاری خۆشەویستەکەت، ئەگەر کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت زیاتر لە سترێس بەدوردەبیت، ئەمڕۆ لەهەندێک روەوە رۆژی بەختت نابێت و هەست دەکەیت تەواوی شتەکان لە دژی تۆیە، رەنگە واپێویست بکات لەدواخولەک پلانەکەت بگۆڕیت.

قرژاڵ 
ئەگەر کارەکانت لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدەیت و هیچ کارێک بۆ سبەینێ دوانەخەیت ئەوا هەنگاوی نوێ دەنێیت و زیاتر بەرەوپێشەوە دەچیت، لەلایەنی داراییەوە هیچ شتێکی تایبەت رونادات، لەپێناو بەهێزبونی لەلایەنی سۆزدارییت پێویستە هاوسەنگی لە نێوان پیشەکەت رابگریت و بە تەواوی خۆشەویستەکەت فەرامۆش نەکەیت.

شێر
بەهۆی زیرەکی و لێهاتوییتەوە لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک باش دەبێت، ئەمڕۆ دوربکەوەرەوە لە دەمەقاڵێ، بچوکترین دەمەقاڵێ کێشەی گەورەت بۆ دروستدەکات، لەگەڵ ئەوەی رۆژێکی سەرقاڵت هەیە بەڵام پڕ وزەیت.

فەریک
لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی باش نابێت، رەنگە خاوەن کارەکەت هەست بە باشی نەکات، بۆیە واز لە تەمبەڵی بهێنە و سەرنجت بخەرە سەر کارەکەت، متمانە پەیوەندی سۆزدارییت بەهێزدەکات و هەرگیز متمانەی خۆشەویستەکەت لەدەستمەدە، بە مێشکێکی ئارامەوە دەتوانیت کێشەکانت چارەسەر بکەیت.

تەرازو
وزەیەکی زۆرت هەیە هەست بە متمانەبەخۆبون دەکەیت، ئەمەش سەرکەوتنی بەدواوە دێت، ئەرکەکانی سەرشانت لەلایەنی پیشەییەوە کەمدەبنەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمڕۆ زیاتر کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەرە بۆ ئەوەی هەست بە نیگەرانی نەکات.

دوپشک 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باش نابێت، بچوکترین هەڵە بارێکی قورس دروستدەکات، ئەگەر بە وریایی کاربکەیت کەمترین هەڵە ئەنجامدەدەیت، ئەندامانی خێزانەکەت کەمێک لە رەفتارەکانت نیگەرانن باشترە وریاتر رەفتاربکەیت، ئەمڕۆ تەندروستیت باشە.

کەوان
لە ژیانی تایبەتیتدا روبەڕوی هەندێک کێشە دەبیتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر لایەنی دەرونیت دروستدەکات، وریای شێوازی مامەڵەکردنت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، کارێک مەکە نیگەرانی بکەیت، بۆئەوەی لەلایەنی تەندروستییەوە وزەیەکی زۆرت هەبێت لەپاڵ کارەکەت پشو وەربگرە.

گیسک
باشترە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت دەنا دەکەویتە کێشەوە، خۆت لە کێشەی کەسانی دیکەوە مەئاڵێنە و زیاتر سەرنجت لەسەر ژیانی خۆت بێت، ئەمڕۆ سود لە کاتەکانت ببینە و بەشداری کۆبونەوە خێزانییەکان بکە.

سەتڵ
پەیوەندی سۆزدارییت بەرەو باشی دەڕوات، لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر لەیەکتر نزیک دەبنەوە، لەلایەنی ئابورییەوە شتەکان بەرەو باشی دەڕۆن ئەمەش لەئەنجامی هەوڵەکانتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمڕۆ تەندروستیت باشە و وزەیەکی زۆرت هەیە.

نەهەنگ
لەلایەنی سۆزدارییەوە داوای لێبوردن بکە لە خۆشەویستەکەت ئەگەر پێویست بو، بۆئەوەی کۆتایی بە ناکۆکیەکان بهێنن باشترە گرفتەکانی رابردو لەبیربکەن، هیچ بڕیارێک لە توڕەییدا مەدە، ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت دەبێت کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت و پشو وەربگریت.