ئامادەكردنی كێكی خورما بە دارچینییەوە

03:47 - 05/01/2022

7515جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستیەکان:
دو کوپ خورمای بێ ناوک
سێ پارچە کەرە، یان زەیت بەپێی ئارەزو
1\4ی كوپێك هەنگوین
کەوچکێک ڤانێلا
کەوچکێکی بچوک دارچینی
نیو کەوچکی بچوک خوێ 
نیو کوپ ئارد
نیو کەوچک بەیکن پاودەر
کەوچکێکی بچوک شەکر یان زیاتر بەپێی ئارەزو
هێلکەیەک

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- خورماکە بخەرە کەمێک ئاوەوە لە دەفرێکدا بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە، دواتر بیپاڵێوە، پاشان بیدە لە خەڵاتە و لەگەڵ هێلکەکە تێکەڵی بکە.
- دواتر کەرە و ڤانێلا و هەنگوین و دارچینی خوێ و ئارد و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی تێکەڵ بکە، تادەبێتە هەویرێکی توند و باش تێکەڵی بکە.
- فڕنەکە ئامادەبکە و بیخەرە سەر پلەی گەرمی 350، پاشان قاڵبەکە چەور بکە و کەمێک دارچینی پێدا بپرژێنە.
- هەویرەکە بخەرە ناو قاڵبەکەوە و بۆ ماوەی 40 خولەک بیخەرە فڕنەکەوە، یان کەمتر بەپێی پلەی گەرمیەکەی.
- دواتر وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە بۆ ماوەی 30 خولەک، پێشکەشی بکە.