پێشبینی بورجەکان بۆ ساڵی 2022 بخوێنەرەوە

03:20 - 30/12/2021

49598جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

ئایار فەلەکی، فەلەکناسی ناسراوی باشوری کوردستان، پێشبینی بورجەکانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە.

لەم ساڵەدا سەبر و خۆراگریمان كەمتر دەبیت لە چاو ساڵانی رابردو هەوڵ دەدەین هەمو شتیك بە خێرایی بەدەست بهێنین، ئەگەر بەو خێراییە بەدەستمان نەهێنا ئەوا بێزار و خەمبار دەبین. ئەو كەسانە سەركەوتودەبن كە خۆراگربن و زوو نەروخێن و كۆڵ نەدەن. بیكومان هەمو سالیك باشی و خراپی، خۆشی و ناخۆشی هەیە، گەشبینی و هەوڵ پێكەوە دەتوانن هەمو بەرنامەیەكی سەركەوتو ئامادە بكەن و ساڵەكەمان خۆش بكەن. 

كاوڕ
دەتوانی زۆربەی گرفتەكان چارەسەر بكەیت، ئەوانەی ئارەزوی هاوسەرگیری دەكەن، بەخت هاوكارییەكی باشتان دەكات، باری تەندروستی پێویستی بەگرنگی پێدان هەیە نەك دودڵت بكات. سۆزداری یەكێكە لەو بابەتانەی ئاسودەت دەكات. دەتوانی كارەكەت فراوان بكەیت یان كارێكی باشتر بكەیت بۆ ئەوەی دەسكەوتی دارایی بەرز بكەیتەوە. پەیوەندییەكانت زۆرتر دەبن، چالاكییەكانت زۆر دەبن بۆیە كەسێكی دەركەوتو دەبیت لەم ساڵە. بۆ ئەوانەی بیانەوێت دەست بەخوێندنێكی نوێ‌ بكەن  ئەنجامی هەوڵەكەیان وەردەگرنەوە. لەم ساڵەدا بەكارهێنانی بۆنی خۆش بەختت بۆ ڕادەكێشێت. 

گا
هەست بەهێوربونەوەی هەڵچونە دەرونییەكانی ڕابردو دەكەیت. هەست دەكەیت خێزانەكەت پشتگیرییەكی زیاتری كارەكانت دەكەن. لەبەر ئەوەی ململانێكانت زیاد دەكات بۆیە سەبر وخۆراگریت كەم دەبێت، ئاگاداربە وپەیوەندییەكانت باش بكە چونكە سودیان لێدەبینیت، گرنگی تەواو بەباری تەندروستیت بدە وهیچ دیاردەیەك فەرامۆش مەكە بەتایبەت هەتا مانگی تەموز، لەبارەی سۆزدارییەوە ساڵێكی گرنگ دەبێت، ئەوانەی بۆ خۆشەویستێك دەگەرێن دەتوانن نیوەی دوەمی خۆیان بدۆزنەوە، ئەوانەش خاوەنی خێزانن لەدایك بونی نوێ‌ ڕودەدات. لەم ساڵەدا لەبارەی كاركردنەوە كەسایەتیت دەركەوتو دەبێت و دەتوانی سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنیت. ئەم ساڵە نوێیە باری داراییەكی باشت بۆ دەهێنێت، بۆیە سەرجەم كارە لاوەكیەكان تەواو بكە هەتا مانگی حوزەیران پاشان دەبینی پارەكانت لەپڕ زیاد دەكەن و پێشنیاری گەورەت بۆ ئەكرێت. 

دوانە
ئەم ساڵە نوێیە بەتەواوی سەرقاڵی كارەكانت دەكات، لەكارەكەت بەچاوێكی گەورە دەبینرێیت، بۆیە پلەتان بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وادەكات گرنگی بۆ خێزان كەمبێتەوە وڕەنگە چەند گرفتێكی خێزانیت بۆ دروست بكات، بەڵام توانایەكی ژیرانەت هەیە لەدۆزینەوەی رێگەی چارەسەر. بڕوای كوێرانە مەدەرە دەست كەس بۆ ئەوەی توشی گلەیی وگازندە نەبیت. ڕەنگە بەهۆی خەرجییە زۆرەكانت باری دارایی ڕاڕایت بۆ دروست بكات. لەگەڵ سەرقاڵییەكان پێویستە زۆر بەوردی مامەڵە لەگەڵ سۆزدارەكەت یان هاوسەرەكەت بكەیت. گەنجان سۆزداریان لەگەڵ گەسێك لە شوێنێكی دور بۆ دەرەخسێت. خەم مەخۆ هەر كاتێك بەربەستت بۆ دروست دەبێت تۆ بیر لەپڕۆژەیەكی گەورەتر دەكەیتەوە. نیوەی یەكەمی ساڵ مامناوەندە بۆ دەسكەوت ودارایی بەڵام سامانێكی زۆر لەدوای مانگی تەموز چاوەڕوانت ئەكات. 

قرژاڵ 
دودڵی ونیگەرانییەكانت كەم دەبێتەوە و دەسكەوتە داراییەكان بەڕادەیەك بەرز دەبێتەوە كە چاوەڕوان ناكرێت. توانایەكی بێوێنەت دەبێت بۆ چارەسەری گرفتە قورسەكان. ساڵێكی باشە بۆ دروستكردنی خێزان. بەهۆی هەندێك دەركەوتەی سوكەوە دودڵی تەندروستی بۆخۆت دروست مەكە. ساڵێكی زۆر یارمەتیدەرە بۆ سۆز و خۆشەویستی ودڵنیابون لەو بارەیەوە. هاوسەرەكان خۆشەویستی بەیەكتر دەبەخشن. ساڵێكی زۆر باش دەبێت بۆ كاركردن، تەنانەت دەتوانی سەرنجی چواردەورەكەت بۆسەركەوتنەكانت ڕابكێشی، سود لە ئامۆژگاری خەڵكانی بەئەزمون وەردەگریت. خوێندكاران چەند خۆیان ماندو بكەن ئەوەندە ئەنجامی باش بەدەست دەهێنن. هەمیشە بۆشاكی پاك وڕەنگی كاڵ بپۆشە چونكە بەختت بۆ ڕادەكێشێت.

شێر
لەڕوی خێزانییەوە ساڵێكی باش دەبێت كە ئەم باشییە دەبێتە بنەما بۆ سەرجەم پرۆژەكانی دیكەی ژیانت. ئەگەر ماوەیەكی درێژە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئاواتێك ئەدەیت ئەوا لەم ساڵەدا بەو ئاواتە دەگەیت. ئەگەر خراپییەكی باری تەندروستیت هەیە ئەوا لەم ساڵەدا چارەسەری یەكجاری دەكەیت. ساڵێكی یارمەتیدەر دەبێت بۆ خۆشەویستی نزیك بونەوە لە ڕەگەزی بەرامبەر، زۆرترین فرسەتی هاوسەری لە نیوەی دوەمی ساڵ دەبێت. لەكاركردندا مەترسە سەرەتا بەرنامەرێژی بۆ بكە وپاشان بێ‌ دودڵی پەیوەندی بكە بەكەسانی خاوەن متمانە بۆ باسكردنی. بەهۆی كارە زۆرەكان دەسكەوتیش بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرز دەبێتەوە. بۆ ئەوەی سەركەوتو بیت لەم ساڵەدا سەرنج بخەرە سەر قسەكانت، هەرگیز ئەو شتانە باس مەكە كە كەسانێك نیگەران دەكات.

فەریك 
كەسایەتییەكی سەربەخۆت هەیە، دەتوانی لەگەڵ كۆمپانیایەكی گەورە یان دامەزراوەیەكی حكومی كار بكەیت، لەم ساڵەدا ئاسودەیی بەدەست دەهێنیت بەتایبەت كاتێك هەست بەدڵنیایی خێزانیت دەكەیت. تەندروستییەكی باشت دەبێت كەخەمەكانت دەرەوێنێتەوە. ساڵێكی باشە بۆ سۆزداری وئەوانەی دەخوازن خێزان دروست بكەن لەم بارەیەوە بە ئاواتێك دەگەن. بەهۆی كارە نوێكەت پەیوەندییەكی زۆر دروست دەكەیت وسەرچاوەی دارایی زیاتر دێتە ژیانتەوە. ئەوانەی بڕیاری خوێندنێكی نوێ‌ ئەدەن فرسەتی باشتان بۆ دەگونجێت. بۆ ئەوەی سەركەوتوبیت پێش ئەنجامدانی هەر كارێكی گرنگ شیرینیەكەی بخۆرەوە. 

تەرازو
كەسایەتییەكی بەهەستت هەیە، بیركردنەوەكانت زۆرن، بەردەوام خەیاڵەكانت لەگەشت وسەفەرێكی خۆشدا گوزەردەكەن، هەندێك جار ئاسودەیت دەدەنێ‌، هەندێك جاریش بەبێ‌ ئەوەی هیچ مەترسییەك هەبێت هەست بەگومان وناخۆشی دەكەیت، بۆ ئەوەی سەركەوتوبیت لەم ساڵە نوێیەدا پشت بەهەستە بەهێزەكەت ببەستە وكۆنترۆڵی دودڵییەكانت بكە. لەم ساڵەدا لەسەرخۆ گرفتە خێزانییەكان كەمدەبێتەوە هەتا لەدوای مانگی تەموز بەتەواوی چارەسەر دەبێت. لەبارەی تەندروستییەوە هەوڵەكانت باش دەبن، ئەوانەی بیانەوێت چارەسەرێكی یەكجاری بكەن بەخت هاوكاریتان دەكات. سۆزداری ئەو بابەتەیە كەئاستی ئاسودەییەكانت بەرز دەكاتەوە، لەم ساڵەدا فرسەتەكان زۆر دەبن. بۆ دەسپێكی هەر كارێك ڕەنگە لەسەرەتاوە قورس بێت بەڵام ناتوانێت تا كۆتایی بەقورسی خۆی ڕابگرێت، بۆیە بەردەوامبە لە هەوڵەكانت. 

دوپشك 
لەم ساڵە نوێیەدا نەگبەتییەكانی ساڵانی ڕابردوت لەكۆڵ دەبێتەوە، هەر لەسەرەتاوە خۆت ئامادە بكە گرفت وناخۆشیەكان فەرامۆش بكە، بەرنامەیەكی نوێ‌ دیاری بكە وتوانا زۆرەكەت بۆ چواردەورەكەت بسەلمێنە. گرنگی بەتەندروستیت بدە بەتایبەت ئەگەر دەركەوتەیەكت هەبو. لەڕوی سۆزدارییەوە گۆرانی گەورە دێتە پێشەوە، ئەوانەی خاوەنی خێزانن زیاتر لەیەكتر تێدەگەن وهاوكاری یەكتردەبن، پێویست ناكات گفتوگۆیەكی زۆر لەسەر شتێكی سادەبكەن. بەختەوەری لەكاركردن بەدەست دەهێنن، چونكە زۆربەی كاركردنت دەكەوێتە شوێنە گرنگەكان كە دەتوانی كەسایەتیت دروست بكەیت ومتمانەی چواردەور بەدەست بهێنیت، لەو كارانە دوربكەوەرەوە مەترسی هەیە یان دەتخاتە دڵەڕاوكێ‌، دەسكەوت وپارە لەساڵانی ڕابردو باشتر دەبێت. بۆ ئەوانەی دەخوازن هاوسەرگیرییەكی سەركەوتو بكەن هەوڵ بدەن خۆتان لەعینادی بەدور بگرن، بۆ ئەوەی لەم ساڵە سەركەوتوبیت.

كەوان 
لەهەمو هەنگاوێك چاوەڕوانی یاوەربونی بەخت بكە. هەوڵ مەدەن بیروڕای خۆتان بەسەر خێزانەكانتان بسەپێنن، بەڵام دەتوانی قەناعەتی پێ‌ بكەیت. لە بارەی سۆزدارییەوە ڕوبەڕوی چەند دۆخێكی جیاواز دەبیتەوە، ئەوانەی لەچاوەڕوانیدان خۆشەویستێك بەدڵی خۆیان دەدۆزنەوە. زۆربەتان هاوسەرگیری دەكەن چونكە بەخت لەو لایەنەوە یاوەرتانە. ئەوانەی خاوەنی خێزانن خۆشەویستی و گونجان لەگەڵ هاوسەرەكەكانتان دەستەبەر دەكەن. خۆتان لەموناقەشەی بێ‌ سود بپارێزن. لەبارەی كاركردنەوە سەركەتن بەدەست دەهێنیت، دەتوانی هەنگاو بەسەر ئەو بەربەستانەش بنێیت كە چاوەڕوان دەكرێت لە كاردا بۆت دروست ببێت. 

گیسك
لەم ساڵەدا پەیوەندییەكانت بەتەواوی بەرفراوان دەبێت، ڕەنگە نەتوانی ڕەزامەندی هەموان بەدەست بهێنیت، بەڵام دۆست وخۆشەویستانت زیاترن لەناحەزان. سەركەوتنی گەورە لە كارەكەت بەدەست دەهێنیت، چەند ماندودەبیت بەڵام سەركەوتنەكانت ئاسودەت دەكەن، لەكارەكەت هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراو دەنێیت. ساڵێكی باشی سۆزدارییە بەتایبەت بۆ ئەوانەی بیانەوێت پەیوەندییەكی دابڕاو بەیەك بگەیەننەوە. بەهۆی زۆری كارەكان ومتمانەی چواردەور چەند كارێكی نوێت بۆ پێشنیاز دەكرێت كەدەبنە بناغەی چەند دەسكەوتێكی دارایی، پێویست دەبێت چەند پارەیەك بەكۆمەڵ خەرج بكەن. بۆ ئەوەی سەركەوتوبیت، با لەماڵەكەتدا ئینجانەیەكی گوڵ هەبێت، بەچاوی كەمەوە تەماشای هیچ كەسێك مەكە.

سەتڵ 
لەم ساڵەدا كاری گەورە دەكەن، هەوڵی گەورە دەدەن وپێویستییەكانیشتان زۆر دەبێت، بەراستی دەتوانن دۆست و یارمەتیدەری خۆتان بناسن. پێویستە هێمنبیت لەبڕیاردان و هەرگیز تەندروستیت فەرامۆش مەكە. نیوەی یەكەمی ساڵ گونجاوە بۆ سۆزداری وخۆشەویستی، ئەوانەی خوازیاری هاوسەرگیرین بەئاسانی لەم ساڵەدا كەسێكی گونجاو دەبیننەوە. پەیوەندییەكانت باش دەبێت وچەند جارێك ڕوبەڕوی خۆشەویستی دەبیتەوە. لەبارەی كاركردنەوە دەتوانی بەتەواوی خۆت ماندو بكەیت، ڕەنگە پێشنیاری كارێكت بۆ بكرێت لە شوێنێكی دور. خۆت لە كێبڕكێی كاركردن بەدوربگرە. دەسكەوتی دەرامەت ئەگەر وەك ئێستای بمێنێتەوە زۆر باشە، دەتوانی هەندێك لەخەرجییەكان كەمبكەیتەوە، لەم ساڵەدا زۆربەی كاتەكان پێویستت بەپارەی ئامادە دەبێت، بۆیە كەمێك كۆبكەرەوە وەك ئامادەكارییەك. بۆئەوەی سەركەوتوبیت پەیوەندییەكانت باش بكە وبەڕویەكی خۆشەوە مامەڵەی چواردەورەكەت بكە.  

نەهەنگ 
ژوپیتەر رۆلێكی باش لە ژیانی خۆشەویستی دەبینێ‌، گرنگییەكی زیاتر بەخۆتان بدەن لە بارەی تەندروستییەوە، بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشییەكی كۆنتان هەیە. لەبارەی خۆشەویستییەوە لەم ساڵەدا بەختێكی باشتان دەبێت، خۆشەویستی لەگەڵ كەسانێك دەكەن كەبەهەمو  شێوەیەك بەدڵتان بێت. یان خۆشەویستی لەگەڵ كەسانێك دەكەن لە وڵاتێكی دور  یان پێكەوە سەفەرێك دەكەن. لە بارەی كاركردنەوە پەیوەندییەكانت ئیجگار زیاد دەكات، فرسەت دەڕەخسێ‌ لەگەڵ كەسانێكی بێگانە كاربكەیت.  سەرچاوەكانی دارایت بە تەواوی بەرفراوان دەبن، بۆ ئەوەی بەختت هەبێت بەردەوام با خەندە لە سەر لێوانتبێت.