شێوازی دروستكردنی زەڵاتەی ناچۆز

02:42 - 27/12/2021

9297جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستییەكان:
نیو كوپ فاسۆلیای سور
نیو كوپ پیازی وردكراو
سێ دەنك سیری وردكراو
كەمێك كەرەوزی وردكراو
دو ئەڤۆكادۆ
ئاوی لیمۆیەكی مامناوەند
كەمێك خوێ

شێوازی ئامادەكردنی:
- سەرەتا فاسۆلیاكە بشۆرەوە و ئامادەیبكە و دایبنێ.
- سیر و پیاز ز كەرەوزەكە تێكەڵ بكە.
- ئەڤۆكادۆكە بە قەبارەی مامناوەند ورد بكە.
- تێكەڵی پێكهاتەكانی دیكەی بكە، خوێ و ئاوی لیمۆكەی تێبكە و بەردەوام تێكی بدە.
- پاشان كەمێك كەرەوز بكە بەسەریدا وەكو جوانكاری، لەگەڵ كەمێك نان.