خەندان لایف-
لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 25-10-2016 بخوێنەرەوە..
1- کاوڕ 21/3-20/4
ئەمڕۆ دەگەڕێیت بەدوای هەلێکی گەنجاودا تا یارمەتیت بدات پڕۆژە گەورەکانت بگەیەنیتە ئامانج، خۆشەویستەکەت ڕەفتاری سەیرت بەرامبەر دەنوێنێت، هەوڵبدە ڕاستگۆ و ڕوون گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت بۆ هێوردکردنەوەی بارودۆخەکە.
2- گا 21/4-20/5
هەوڵبدە خۆت بپارێزیت لە مەترسیەکان و کاری هەڕەمەکی ئەنجام مەدە بێ بیرکردنەوە، باشترین مامەڵەکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت نەرمی و هێوریە و پێویستە بڕیاڕەکانی خۆت زاڵنەکەیت.
3- دووانە 21/5-21/6
یەکێک لە هاوپیشەکانت دژایەتیت دەکات و پێچەوانەی ویستەکانی تۆ ڕەفتار دەکات، هەوڵبدە وزە و تواناکانت بەکاربهێنیت داهێنانی نوێ بکەیت، زوڵم لە خۆشەویستەکەت مەکە و پێویستە زیاتر لەیەکتری تێبگەن، هەندێک گۆڕانکاری ڕوودەدات لە بەرژەوەندی ئێوە دەبێت.
4- قرژاڵ 22/6-22/7
ئەمڕۆ ڕۆژێکی جێگیر و باش دەبێت و هەست بە ئازادی و ئارامی دەکەیت لە ڕەفتارەکانتدا، هەر بۆیە هەوڵبدە ئەم هەلە بەرژەوەندی خۆتی تێدایە و دەتوانیت کارەکانت بەرەوپێش بەریت، خۆشەویستیت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاد دەکات هەر بۆیە هەوڵبدە پارێزگاری لە پەیوەندیەکەتان بکە.
5- شێر 23/7- 22/8
بەختت هەیە هەلی باشت دێتە بەردەم و هەندێک گۆڕانکاری هانی زیاتر دەدات بۆ ئەوەی کاری باشتر ئەنجامبدەیت و هەموو شتێک لە بەرژەوەندی تۆیە، لەڕووی سۆزداریەوە دەکەویتە گومان و شکەوە بەهۆی ڕەفتارەکانی خۆشەویستەکەتەوە.
6- فەریک 23/8-22/9
هەندێک مەرج و کاری نوێ ڕووبەڕووت دەبێتەوە بەڵام ڕازی نابیت و ناتوانیت قبوڵی بکەیت، ئازاری خۆشەویستەکەت مەدە بە قسەی ناخۆش، پەیوەندیتان بەرەو باشی دەڕواتەوە دواتر دەزانیت کە هەڵە بوویت.
7-تەرازوو 23/9-22/10
سەلماندی بوونی خۆت متمانە بەخۆبوون باشترین یارمەتیدەرە بۆ تێپەڕینی هەندێک دیوار و بەربەست، هەر بەو هۆیەشەوە هەلی نوێ دێتە بەردەمت بە ئاراستەی جیاواز، گوێ مەدە بە غیرەکردنی خۆشەویستەکەت چونکە ئەو تەنها بەهۆی ڕەفتارەکانی خۆتەوە وای بەسەرهاتووە.
8-دووپشک 23/10-21/11
پاداشتێکی چاوەڕوانەکراو وەردەگریت بەهۆی ئەوەی هەموو کارەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەبەیت، هەوڵبدە گوێ لە قسەی کەسانی چواردەورت مەگرە دەربارەی خۆشەویستەکەت چونکە تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت و پەیوەندیتان تێکدەچێت.
9- کەوان 22/11-20/12
زانینی هەندێک زانیاری دەبێتە هۆی ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە کارەکانتدا و باشترین هەڵبژێریت، نهێنیەکان بپارێزە و متمانەت بەخۆت هەبێت و بڕوا بەهەموو کەسێک مەکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پێویستان بە کاتی زیاترە پێکەوە بەڵام بە غیرەی زۆر بێزاری مەکە.
10- گیسک 20/12- 19/1
ئەمڕۆ ڕووداوەکان گرنگن و دەبنە هۆکارێک بۆ هاندانی تۆ، ئازادانە گرنگی بە کارەکانت دەدەیت، لەڕووی سۆزداریەوە ڕۆژێکی خۆش بەڕێدەکەیت.
11- سەتڵ 20/1-18/2
بەشێوەیەکی گشتی کارەکانت بە باشی دەڕۆن بەڕێوە، لەگەڵ یەکێک لە هاوپیشەکانت کە ناکۆکیتان هەیە ڕێدەکەون، هەوڵدان بۆ دەرچوون لە بڕیارەکانی خۆشەویستەکەت شکست دەهێنێت، هەربۆیە هەوڵبدە ڕێکبکەوە لەگەڵیدا.
12- نەهەنگ 19/2-20/3
خۆت دەبینیتەوە لەبەردەم پڕۆژە و کاری گرنگ و نوێدا دەبینیتەوە لەسەر ئاستی کار و کۆمەڵایەتیەوە، خۆشەویستەکەت زۆر غیرەت لێدەکات.