خەندان لایف-
هەمیشە ئەو خانمانەی قژیان لولە سکاڵا دەکەن و دەڵێن ناتوانین بە زۆر ستایل و شێواز قژمان بڕازێنینەوە و تەسریحەی بکەین، بەڵام ئەم وێنانە وامان پێناڵێت.

کەمێک وردبە و ژیرانە مێشک بەکاربهێنە و لەڕێگەی وێنەکانەوە سوود وەربگرە و قژت بڕازێنەرەوە دەتوانیت شێوازی نوێ و جیاواز لە وێنەکان لە قژتدا دروستبکەیت و هەمووان بە تەسریحەکانی قژت سەرسام بکەیت.

بەڵام ئەو خانمانەی قژیان لولیەکەی جوان نیە و کەمێک بژە و وشکە دەتوانن پێش رازاندنەوە ئەم ئاوێتە سروشتیە بەکاربهێنن، هەمیشە ماسکی سروشتی یەکێکە لە باشترین ماسکەکان و زیان بە قژت ناگەیەنێت.
کەوچکێک زەیتی زەیتوون
کەوچکێک زەیتی زەیتی بادام
کەوچکێک زەیتی زەنجەفیل
کەوچکێک زەیتی گوڵە بەیبوون
کەوچکێک زەیتی گوێزی هیندی
کەوچکێک زەیتی نەعنا
کەوچکێک زەیتی ئاوی گوڵ
چۆنێتی دروستکردن و بەکارهێنانی:
سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و بیدە لە قژەکەت، وازی لێبهێنە بۆ ماوەی رۆژێکی تەواو بە قژەکەتەوە بێت، بۆ ئەوەی خۆراکی پێویست وەربگرێت.

















