ئاراس دوای ماوەیەکی زۆر بە بەرهەمێکی شادەوە دەگەڕێتەوە

11:17 - 28/10/2020

4564جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

هونەرمەند و دەرهێنەر، ئاراس فاتیح دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان بە بەرهەمێکی نوێوە دەگەڕێتەوە.

ئاراس فاتیح لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە کە گۆرانییەکی شادە بەناوی "دەڕژێ" و رایگەیاند، "دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان، نوێترین بەرهەمی خۆمتان پێشکەشدەکەمـ ئیتر لەژێر ناوی ئیرۆس کوردی دا بەرهەمەکانم بڵاودەکەمەوە"

دەرژێ، لە نوسین و بەرهەمهێنانی هونەرمەند خۆیەتی، تێکست و میوزیکەکەی فۆلکلۆرییە، ئاریۆس و نەبەز کاری میوزیک ئەڕێنجمێنیان بۆ ئەنجامداوە.

ئاراس فاتیح رەسوڵ، ناسراوە بە ئاراس کۆیی جگە لە پیشەی گۆرانی وتن کاری دەرهێنانیش دەکات، خاوەنی ستایلێکی جیاوازە لە گۆرانیوتندا، خاوەنی چەندین بەرهەمە.