هۆکارەکانی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک

12:35 - 10/10/2020

17489جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە، بەتایبەتی لەناو خانماندا، لە ئۆکتۆبەر، مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک هەوڵدەدرێت هۆشیاری بڵاوبکرێتەوە لەبارەی ئەم نەخۆشییە، بۆئەوەی رێگری بکرێت لە توشبون و مەترسییەکانی بۆ سەر ژیانی خەڵکی کەمبکاتەوە.

ماڵپەڕی TIME NOW NEWS وەکو بەشێک لە پلانی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، هۆکارەکانی توشبونی ئەم نەخۆشییەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: قەڵەوی
لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە قەڵەوی هۆکارێکی مەترسیداری توشبونە بە شێرپەنجەی مەمک، تەنانەت مەترسی توشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیش زیاد دەکات.

دوەم: کحول
خواردنەوەی ماددە کحولیەکان مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، هۆکارە بۆ توشبون بە نەخۆشی جگەر.

سێیەم: سیستمی خۆراکی ناتەندروست
خواردنە ناتەندروستەکانی وەکو خواردنی ئامادەکراو و شەکر مەترسی توشبون بەم نەخۆشییە زیاد دەکەن، کاریگەرییان هەیە لەسەر زیادبونی کێشی جەستە.

چوارەم: وەرزشنەکردن
گرنگی نەدان بە وەرزش و ئەنجامنەدانی راهێنان مەترسییە بۆ سەر تەندروستی، گرنگە رۆتینێکی رۆژانەت هەبێت بۆئەوەی بایەخ بە وەرزش بدەیت.

پێنجەم: دەرمانی رێکخستنەوەی هۆڕمۆن لەتەمەنی نائومێدی
هەندێک لە خانمان لە ماوەی وەستانەوەی سوڕی مانگانە دەرمان بەکاردەهێنن بۆ رێکخستەوەی هۆڕمۆنەکان ئەمەش مەترسی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات، باشترە چاوەڕێ بن بەشێوەیەکی سروشتی ئەو قۆناغە تێپەڕێنن.