سودەکانی ئاڵتون بۆ خانمان سەرسوڕهێنەرە

02:05 - 26/09/2020

22416جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئاڵتون یەکێکە لە کانزا باوەکان بۆ دروستکردنی ئێکسیسوارات بەکاردەهێنرێت، بەشێکی زۆر لە خانمان ئارەزوی دەکەن، بەڵام تا ئێستا زانیوتە کە چەندین سودی تەندروستی هەیە؟

ماڵپەڕی Dazzlingrock سودەکانی ئاڵتونی بۆ خانمان بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: پلەی گەرمی جەستە هاوسەنگ دەکاتەوە، ئەگەر پلەی گەرمی جەستە بەرزبێت یان نزمبێت ئاڵتون کاریگەری هەیە لەسەر رێکخستنەوەی.

دوەم: چارەسەری برین دەکات، بەتایبەتی ئەو برینانەی ماوەیەکی زۆر دروستبون، ئازار کەمدەکاتەوە کاتێک ئاڵتون دەخەیتە سەر شوێنی برین.

سێیەم: چارەسەری هەوکردنی جومگەکان دەکات و نیشانەکانی کەمدەکاتەوە، لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبونەوە ئازار.

چوارەم: سترێس و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە، باری دەرونی باشتر دەکات.

پێنجەم:
چارەسەری کێشەکانی پێستدەکات، وەکو پیربونی روخسار، وادەکات پێستر جوانتر و بریقەدارتر دەربکەوێت.

شەشەم: وزەی ئەرێنی دەدات بە جەستە، پشو بە دەمارەکان دەدات، رێگە دەدات ئۆکسجین بۆ خانەکان بڕوات.