خەندان لایف
چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت ئەستێرەی ناسراوی هۆلیوود، تۆم هاردی جێی دانیەڵ کرەیگ دەکرێتەوە و دەبێتە جەیمس بۆندی داهاتو.
لەگەڵ ئەوەی ئەگەرێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی تۆم هاردی ئەو رۆڵە بەدەستبهێنێت و چەند وێنەیەکی تۆم بڵاوبوەتەوە بە باکگراوەندی ئەو فیلمەوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
بەشێک لە سەرچاوەکان باسلەوەدەکەن چەند ئەکتەرێک دەستنیشانکراون بۆئەوەی شوێنی دانیەڵ کرەیگ بگرنەوە، لە ناویاندا تۆم هاردی بەهێزترین بەربژێرە بۆ بردنەوەی ئەو رۆڵە.
بەپێی زانیارییەکان، دانیەڵ کرەیگ دەستبەرداری رۆڵەکەی دەبێت لە 007، پاش ئەوەی پێنجەم و کۆتا فیلمی جەیمس بۆند لەژێر ناوی "No Time To Die" لە مانگی نۆڤەمبەر نمایشدەکرێت.
باس لەوەشدەکرێت، لە کۆتایی ساڵی 2021 بەشێکی دیکەی ئەو زنجیرە سیخوڕییە بەرهەمدەهێنرێت، ئەگەر تۆم هاردی ئەو رۆڵە وەربگرێت دەبێت بە دەیەمین ئەستێرەی جەیمس بۆند کە ئەو رۆڵە ببینێت.
جەیمس بۆند یاخود (007) کەسایەتییەکی خەیاڵی نێو ڕۆمان و چیرۆکەکانە، کە لەساڵی 1954 لەلایەن یان فلێمینگ، نوسەری بەریتانی دروست کراوە. تا ئێستا چەندین کەس رۆڵی ئەم کەسایەتییەی بینیوە لە فیلمەکاندا، کەتێیاندا چەندین کەسایەتی و ئەکتەری جیاواز رۆڵی سیخوڕ (جەیمس بۆند)یان بینیوە. هاوکات جەیمس بۆند لە ناو خەڵکدا بە (007) دەناسرێت، کە کۆدێکی تاییەتی ئەوە لە (دەزگای هەواڵگری بریتانیا). یەکەمین فیلم لە ساڵی 1953 بە ناوی (Casino Royale) بڵاو کراوەتەوە و کۆتا فیلمی لەساڵی 2016 بەناوی (Skyfall) وە فیلمی (Spectre)بو.