مادۆنا چیرۆکە نەوتراوەکانی ژیانی دەکات بە فیلم

01:45 - 17/09/2020

7164جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی جیهانی، مادۆنا دوای پێنج دەیە لە خزمەتکردنی هونەر، بڕیاریدا فیلمێک لەسەر ژیانی بەرهەمبهێنێت.

بەپێی هەواڵێکی  CNN، مادۆنا فیلمێک لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی بەرهەمدەهێنێت، خۆی کاری دەرهێنانی فیلمەکە ئەنجامدەدات، یە هاوبەشی لەگەڵ دیابلۆ کۆدی چیرۆکی فیلمەکە دەنوسن، تا ئێستاش ناوی فیلمەکە هەڵنەبژێردراوە.

مادۆنا لەبارەی ئەم فیلمەیەوە لە لایڤێکی ئینستاگرامدا رایگەیاند، "دەمەوێت ئەو گەشتە سەرسوڕهێنەرە بگوازمەوە کە لە ژیاندا وەکو هونەرمەند، دانسەر و میوزیکژەن پیایدا تێپەڕبوم".

وتیشی، سەرنجی فیلمەکە زیاتر لەسەر میوزیک دەبێت، میوزیک وایکرد بەردەوام بم و هونەر منی لە ژیان هێشتەوە، چەندین چیرۆکی نەوتراو هەیە کە باشترە لە رێگەی ئەو فیلمەوە ببیسترێت و ببینرێت".